Hemn Baban
16 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2016
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌دوای شه‌ڕی داعش و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی پێشبینی هاتنه ئاراوەیان ده‌كرێت ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه خۆشبه‌ختانه ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك له ئارادایه، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ئومێدێكی دروستكردووه پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه بگه‌نه رێككه‌وتن و وه‌كو جاران پێكه‌وه كار بكه‌ن و هه‌ندێك گۆڕانكاریی گرنگ له سیسته‌می سیاسی و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌دی بهێنن، ئه‌مه خۆی له خۆیدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان و پێشهاته‌كانی پاش شه‌ڕی داعش، چی له‌گه‌ڵ به‌غدا یان لایه‌نه جیهانی و ههرێمیییهكان بێت".
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان گوتی: "ئه‌گه‌ر له نێوخۆدا یه‌كگرتووبین ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانین زۆر ده‌ستكه‌وتی دیکەمان هه‌بێت له به‌غدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ناوخۆدا یه‌كگرتوو نه‌بووین له ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و تیمی حكوومهتهیشدا یه‌كگرتوو نابین و كێشه‌ی زۆرمان بۆ دروست ده‌بێت، بۆیه ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵی سه‌رخستنی بده‌ن و وه‌ك یه‌ك تیم كار بكه‌ین، سه‌ره‌ڕاری ورده جیاوازییه‌كان كه هه‌ر ده‌مێنێت، به‌ڵام چوارچێوه و ستراتیژییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت هه‌موومان له‌و چوارچێوه‌یه كار بكه‌ین و كارێكی وا بكه‌ین هه‌موومان له‌وێ كۆ ببینه‌وه".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئانادۆڵو باس له‌وه‌ش ده‌كات كه عێراق له دوای شه‌ڕی داعش عێراقێكی نوێ ده‌بێت و چاوه‌ڕوان و پێشبینی گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی لێ ده‌كات به‌دیاریكراوی له سیسته‌می سیاسیی، ئه‌و له‌و رووه‌وه روونی ده‌كاته‌وه و دەڵێت: "عێراق به‌ره‌و لامه‌ركه‌زییه‌تێكی زیاتر ده‌چێت، چونكه جگه له‌وه‌ی لامه‌ركه‌زی ده‌ستوورییه، له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان و هه‌رێمه‌كانیش كاری پێ كراوه، له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان عێراق هه‌مووی لامه‌ركه‌زییه، به‌ڵام په‌ره‌ی پێنه‌دراوه ببێت به هه‌رێم، بۆچوونم وایه فیدراڵییه‌تی عێراق قۆناغی دووه‌م ئه‌وه‌یه ده‌گواسترێته‌وه بۆ پارێزگا سوننیه‌كان و له قۆناغی سێهه‌میشدا بۆ به‌شێك له پارێزگا شیعییه‌كان ده‌چێت و ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت له‌ژێر مه‌ركه‌زییه‌تی به‌غدا ده‌ربچن و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی خۆیان هه‌بێت".
ئه‌سه‌سه‌رد ده‌شڵێت: "ئێستا شه‌ڕ له عێراق و سووریا دژی داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌یه، جیهان به‌رژه‌وه‌ندیی له‌وه‌دایه پشتگیری هه‌رێمی كوردستان و هێزه دیموكراتییه‌كانی سووریا و عێراق بكه‌ن، به‌ڵام كه ئامانجه‌كه هاته دی ئه‌و كات بارودۆخێكی نوێ دێته ئاراوه و ئه‌و كاته‌ی داعش نه‌ما ئه‌وا ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی پێشمه‌رگه باشتر بكرێت و رێكبخرێنه‌وه، بۆیه خودی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی دارایی و سیاسی‌یان هه‌یه، هه‌روه‌ها كێشه‌ی دیكه هه‌یه، بۆیه ده‌رفه‌ت هه‌یه جیهان یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان رێبكخهینهوه و هه‌رێمی كوردستان و عێراق باشتر په‌یوه‌ندییان هه‌بێت".
گوتیشی: "پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین مارشاڵێكی جیهانی بۆ پشتگیری كردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، مارشاڵ پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌مریكیی بوو پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌ورووپا هاته كایه‌وه، بۆیه به‌شێك له وڵاتانی ئه‌ورووپا زۆر زۆر سودمه‌ندبوون له پرۆژه‌كه، ئێمه ئێستا زۆر پێویستمان به‌و سندووقه هه‌یه و بێ پڕۆژه‌یه‌كی جیهانی زۆر ئه‌سته‌مه كار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تكردن و خۆ رێكسختنه‌وه‌ی زیاتر هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به دابه‌ش بوونی عێراق و سووریا له دوای شه‌ڕی داعش، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند: "بۆچوونی من ئه‌وه‌یه له‌پێشتریش ئه‌م ئه‌گه‌ره زۆر به‌هێز نییه، له ناوه‌نده جیهانییه‌كان و زۆر له وڵاتان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه عێراق و سووریا كاتی ئه‌وه‌یان نییه به‌ره‌و دابه‌ش بوون بڕون، به‌ڵام ئه‌و سیسته‌مانه‌ی له‌و دوو ده‌وڵه‌ته هه‌یه به‌ره‌و دیموكراسییه‌ت بچن و به‌ره‌وپیری هاووڵاتییان و ژیانی كه‌مینه‌كان بچن، بۆیه ئه‌مه باشه تا یه‌كڕیزی دروست ده‌كه‌ینه‌وه و كۆمه‌ڵێك بنه‌مای ئابووری بچه‌سپێنین له كوردستاندا و شتی تریشمان پێویسته، ره‌نگه ئه‌و كاته دوای ئه‌وه ده‌رفه‌تێكی تر بێته كایه‌وه".
له‌باره‌ی به‌هاری عه‌ره‌بیشه‌وه ده‌ڵێت: "به‌هاری عه‌ره‌بی پێویستییه‌كی مێژوویی بوو بۆ رووخاندنی ئه‌و رژێم و دیكتاتۆرانه‌ی كه ده‌یان ساڵه له ناوچه‌كه‌دا په‌یداببوون و ده‌بوو له‌ناوببرێن، بۆیه به‌هاری عه‌ره‌بی بناغه‌یه‌كی دانا، به‌ڵام به‌رده‌وام نه‌بوو، به‌گشتی ئه‌زموونێكی باش بوو، شكستی هێنا، به‌ڵام له‌رووی ستراتیژییه‌وه شكستی نه‌هێناوه، ره‌نگه ئه‌م ئه‌زموونه به‌شێوازێكی تر به‌رده‌وام بێت به چه‌شنێك كه‌متر زه‌بر و زه‌نگ و په‌لاماردانی ده‌وڵه‌ت و شه‌ڕ و شۆڕی لێ بكه‌وێته‌وه، پێموایه ئه‌م ناوچه‌یه هه‌ر ده‌بێت به‌ره‌و دیموكراسی پێچێت، ناوخۆ خۆی و هێزه جیهانییه‌كانیش هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "یه‌كێك له هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش ئه‌وه‌یه هاووڵاتییان ناتوانن گوزارشت له بۆچوونی خۆیان بكه‌ن و ده‌وڵه‌ت ده‌یچه‌وسێنێته‌وه و بێ كاره، بۆیه په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌بێت و له پاڵ ئه‌وه‌شدا دیموكراسییهتێكی گونجاو هه‌بێت خه‌ڵك چه‌ك هه‌ڵناگرێت و نابێت به داعش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵك قسه بكات و یه‌كسه‌ر په‌لكێش بكرێت بۆ زیندان، ناچار چه‌ك هه‌ڵده‌گرێت دژی ئه‌و رژێمه".
سه‌باره‌ت به گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و عێراقیش له پاش شه‌ڕی داعش، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت: "ئه‌مه ده‌وه‌ستێته سه‌ر هه‌ر وڵاتێك به جیا، عێراق و سووریا به پله‌ی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ستن به داعشه‌وه و داعش به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌م دوو وڵاته هه‌یه، ئه‌و سیسته‌مه كۆنه‌ی له‌عێراق هه‌بوو و ئه‌و مامه‌ڵه‌ی به‌غدا له پێشتر له‌گه‌ڵ كورد و سوننه ده‌بێت بگۆڕدرێت، ده‌بێت گۆڕانكاریی به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌یاندا ببێت.سوننه‌كانیش خۆیان ده‌بێت له‌ناو خۆیاندا له‌گه‌ڵ كورد و شیعه‌كانیشدا په‌یوه‌ندییان بگۆڕێت و مامه‌ڵه‌یان بگۆڕێت".
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد نموونه به مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق ده‌هێنێته‌وه و باسی واڵاكردنی ده‌رگا له‌به‌رده‌م پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان له به‌رده‌م سوننه‌كانی عێراق ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "به نموونه قۆناغی پێشوو مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ نه‌كرابوو، ده‌بێت له قۆناغی داهاتوو ئه‌وه جێبه‌جێ بكرێت، پێشموایه به‌غدا له‌مباره‌یه‌وه نه‌رم تر له پێشوو ده‌بێت، قۆناغی پێشوو رێگه به سوننه‌كان نه‌درا و ته‌گه‌ره خرایه به‌رده‌مییان بۆ پێكهێنانی هه‌رێم، به‌ڵام له قۆناغی داهاتوو پێموایه ئه‌و ده‌رگایه واڵادهكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی خۆیان هه‌یه، ئه‌مه به‌شێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات، چونكه ئێستا به نموونه هه‌رێمی كوردستان ئێمه خۆمان حوكمڕانی خۆمان ده‌كه‌ین باشتر ئه‌م وڵاته ده‌پارێزیین، بۆیه سوننه‌كانیش وه‌كو ئه‌زموونی پێشوو ببن به داعش و دژایه‌تی به‌غدا و شیعه‌ی پێ بكه‌ن، ئه‌وا خۆیان خۆیان ده‌یپارێزن و دژی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌لومه‌رجێكی باشتر دێته كایه‌وه".