Bayram Altuğ,Hemın Othman Mohammed
16 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2016
كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵه‌وه تا ئێستا 96 هه‌زار و 864 هاووڵاتی مه‌ده‌نی ده‌ربه‌ده‌ربوون.
گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئادریان ئێدوارد، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له نوسینگه‌ی جنێڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، باسی له‌وه‌كرد كه هێشتا 57 هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی كه له مووسڵ ئاواره‌بوون، له‌و كه‌مپانه‌دا په‌نادراون كه كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ناوچه‌كه‌دا پشتیوانی‌یان ده‌كات.
له‌و شه‌ش كه‌مپه‌ی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دروستی كردوون پێشوازی له هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌كرێت و له ئێستاشدا كاره‌كانی دروستكردنی سێ كه‌مپی دیكه درێژه‌ی هه‌یه، به‌و 9 كه‌مپه ده‌تواندرێت میوانداری 102 هه‌زار كه‌س بكرێت.
ئێدوارد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵه‌وه تا ئێستا 96 هه‌زار و 864 هاووڵاتی مه‌ده‌نی ده‌ربه‌ده‌ربوون، له‌و سندوقی به‌په‌له‌ی مرۆییه‌ی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مووسڵی دابینكردووه، كه بڕه‌كه‌ی 196.2 ملیۆن دۆلاره، ته‌نیا %57ـی ده‌سته‌به‌ركراوه.
ئیدوارد داوای هاوكاریی له وڵاتانی بهخشهركرد بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیی به‌په‌له بۆ ئه‌و هاووڵاتیه مه‌ده‌نییانه‌ی له مووسڵ ئاواره‌بوون.