Ekip
16 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره
فه‌رمانده‌ی گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كان له سووریا، جه‌نه‌راڵی ئێرانی سه‌ید جه‌واد، رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێڕاوه له له‌باربردنی ئاگربه‌ست و رێگرتن له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌دران بۆ به‌رگرتن له كۆكوژی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی كه ماوه‌ی چه‌ندین مانگه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب درێژه‌ی هه‌یه.
بڕبڕه‌ی پشتی ئه‌و هێرشانه‌ی رژێم ده‌یكردنه سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه بیانیانه‌ی لایه‌نگری رژێمن، كه نزیكه‌ی سێ ساڵ پێش ئێستا له ناوچه‌كه جێگیركران.
حزبوڵڵای لوبنان و عێراق، لیوای فاتیمیونی ئه‌فغانی، لیوای بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای عێراقی و لیوای باقر، كه نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار تیرۆریست پێكهاتوون، له ناوچه‌كانی نیشته‌جێ بوونی حه‌له‌ب، توندوتیژیی زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌رزترین لوتكه‌ی ئه‌و گرووپه تیرۆریستیانه كه به چه‌كی قورس و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، بێ جیاوازی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و جه‌نگاوه‌ران، جه‌نه‌راڵێكی ئێرانیه به‌ناوی سه‌ید جه‌واد.
جه‌واد و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی ژیر فه‌رمانی، رێگری ده‌كه‌ن له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌دان هه‌زار هاووڵاتیه مه‌ده‌نی و جه‌نگاوه‌رانه‌ی له ناوچه‌یه‌كی به‌رته‌سكی رۆژهه‌لاتی حه‌له‌بدا قهتیسكراون و، هۆكارن له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان.
بۆردومانكردنی خه‌ڵكه قهتیسخواردووهكهی حه‌له‌ب، كاردانه‌وه‌ی رای گشتیی جیهانیی لێكهوتهوه. ژماره‌یه‌كی زۆر له ولاتان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانیشیان له‌نێودایه، هۆشداریاندا له‌وه‌ی كه ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ درێژه‌ی هه‌یه.
گرووپه تیرۆریستییه‌كانی لایه‌نگری رژێم، پلانی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی حەلەب و ئه‌و ئاگربه‌سته‌یان له‌بار برد كه به فشاری رووسیا له 13ی كانوونی یه‌كه‌مدا په‌سه‌ندیان كرد. هه‌روه‌ها ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی دوو رۆژ پێش ئێستا راگه‌یه‌نرا سه‌رله‌نوێ له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌كانی ژێر فه‌رمانی جه‌واد تێكدرا.
هاوكات ئه‌و گرووپه تیرۆریستیه بیانیانه‌ی حه‌له‌بیان داگیركردووه، ته‌قه‌یان له‌و هاوولاتیه سڤیلانه كرد كه ده‌ستیان به چۆڵكردنی شاره‌كه كردبوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه چوار كه‌س كوژران. دوای ئه‌وه‌ی تیرۆریسته مه‌زهه‌بییه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه ناتوانن گه‌مارۆدانی كاروانه‌كه بده‌ن، هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی راشیدین كه دوای 20 خوله‌كی دیكه ئه‌و پاسانه‌ی پێده‌گه‌یشت كه هاوولاتیه سڤیله‌كانیان هه‌ڵگرتبوو.
دواین كرده‌ی جه‌واد به‌بارمته‌گرتنی 800 كه‌س بوو، کە ئامانج لێی له‌باربردنی هه‌وڵه‌كانی توركیا و رووسیایە بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و گواستنه‌وه‌ی هاوولاتیان.