Hemn Baban
18 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2017
ئه‌مریكا كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌گی ئه‌و كه‌لوپه‌له سهربازییانهمان بۆ ده‌نێرێت كه بۆیان ناردووین و ئه‌وه‌ش له یاداشتی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا هاتووه.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هەرێمی کوردستان، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌باره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابین ده‌كرێت لێدوانێكی دا و له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند" ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه پێشنیاز كرا و دواتر حكوومه‌تی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ده‌ربڕی ساڵی پار 415 ملیۆن دۆلار بوو، ئه‌و بڕه پاره‌یه مانگانه بۆ پشتیوانیكردنی مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، واته به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پێشمه‌رگه مانگانه مووچه‌ی خۆی وه‌ربگرێت به‌پێی سیسته‌می وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مووچه‌ی 36 هه‌زار پێشمه‌رگه كه بە کردەیی به‌شداری له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت هه‌ر چوارده لیوا پیادهكهی پێشمه‌رگه و بنكه‌كانی مه‌شق دابین ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها مووچه‌ی هه‌ر هێزێكی تریش دابین ده‌كه‌ن كه یه‌كبخرێت و بێته ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌شداری راسته‌وخۆ له‌شه‌ڕی داعش بكات له‌و پاره‌یه مووچه‌یان پێده‌درێت، مووچه‌كه‌ش هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نییه، ئه‌وان بڕی پاره‌كه‌یان نه‌هێناوه‌ته هه‌رێم، به‌ڵكو مانگانه به‌دینار بڕی نزیكه‌ی 26 ملیار دینار كه بۆ 36 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه راسته‌وخۆ بۆ بانكی كوردستانی ده‌نێرن".
گوتیشی: "ئه‌و قسانه‌شی پێشتر ده‌كرا له‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه له به‌غداوه دێت و به‌غدا رێگری ده‌كات، یان لێی ده‌خورێت راست نییه، ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ بانكی كوردستان ده‌نێردرێت، دواتر راسته‌وخۆ ده‌خرێته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ده‌یخاته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئەو پارەیە بۆ مووچه‌یه به‌ته‌نها، یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا پار ساڵ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئیمزا كرا، ئه‌وه یاداشته، نه‌ك رێككه‌وتن و میكانیزمی دابه‌شكردنی پاره‌كه روون ده‌كاته‌وه".
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه ئانادۆلوشی تێدا ئاماده‌بوو روونی كرده‌وه "له یاداشته‌كه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا باس له‌وه كراوە كه ئه‌مریكا جگه له مووچه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هاوكاریی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ده‌كات"، له‌و رووه‌وه رایگه‌یاند "خاڵێكی تێدایه كه حكوومه‌تی ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه هاوكاریی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكات، نه‌وه‌ك به‌ته‌نها به پاره، ئێستا لیوای یه‌ك و دووی پیاده‌ی كه‌ركووك له‌لایه‌ن ئه‌مریكا هه‌موو جۆره چه‌كێكی بۆ دابینكراوه، له چه‌كی سووك بۆ چه‌كی قورس و جلوبه‌رگ و مه‌شق و شتی دیكه‌ش، ئێستاش به‌نیازن دوو لیوای دیكه‌ی پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكه‌ن، جگه له‌وه‌ش بایی 26 هه‌زار كه‌س خوارده‌مه‌نی و سوته‌مه‌نی دابین ده‌كات، سیسته‌می گه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌مووی رێكبخه‌نه‌وه به‌سیسته‌می نوێی ئامێری په‌یوه‌ندی و مه‌شق به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش کەلوپەلی یه‌ده‌گ بۆ ئه‌و ئامێر و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییانه‌ی بۆیان ناردووین ده‌نێرین. ئه‌وه هه‌مووی له یاداشته‌كه‌دا باسكراوه".
سه‌باره‌ت به كۆنتڕۆڵكردنی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه كه یه‌كێكه له شارۆچكه‌كانی سه‌ربه پارێزگای کەرکووک و به‌رده‌وام به‌رپرسانی پێشمه‌رگه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئەو شارەی ده‌زانن، جه‌بار یاوه‌ر له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆنفڕانسێكی سه‌نته‌ری مێری بۆ توێژینه‌وه له شاری هه‌ولێر بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: "هه‌رچی حه‌ویجه‌یه، بڕیار بوو به‌رله پڕۆسه‌ی رزگاركردنی مووسڵ ده‌ست پێبكات و چه‌ندجارێك له‌نێوان فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌كانی سوپای عێراق و هاوپه‌یمانان پلان دانرا و رۆژه‌كه‌ش دیاریكرا و ئه‌ركی هه‌ر لایه‌نێك دیار كرا و پلانه‌كه خرایه روو، و چه‌ند جارێك به‌هه‌ندێک بیانوو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه دواخرا، ئێستا حكوومه‌تی عێراق ده‌ڵێت دوای مووسڵ دوای دهخهمهن".
گوتیشی "هێشتا ئه‌و شوێنانه‌ی وه‌كو حه‌ویجه، ریاز و عه‌باسییه و شوێنی تریش هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئێمه رامانگه‌یاندووه كه پێشمه‌رگه به‌ته‌نها ئه‌و شوێنانه‌ی عه‌ره‌ب نشینن كۆنتڕۆڵ ناكاته‌وه".
ده‌رباره‌ی سیسته‌می بایۆمه‌تریش كه به‌پێی سیسته‌مه‌كه حكوومه‌تی هه‌رێم به‌نیازه مووچه‌خۆره بن دیواره‌كانی نه‌هێڵێت یان ئه‌وانه‌ی دوو مووچه‌ن، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر روونی كرده‌وه "بایۆمه‌تری به‌رده‌وامیی هه‌یه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا، درێژكراوه‌ته‌وه تا مانگی ئایاری داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان بچنه ئه‌و پڕۆسه‌یه‌وه، ئێستا پێشكه‌وتنێكی زۆر هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی چوون بۆ پڕۆسه‌كه‌وه" .
سه‌باره‌ت به دروستكردنی هێزی دیكه له پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو توركمان، شه‌به‌ك و ئێزدی، جه‌بار یاوه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا و له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاژانسی ئانادۆڵو روونی كرده‌وه " ئێمه نه نووسراومان بۆ هاتووه له‌وباره‌یه‌وه، نهبهشداریین له‌و پڕۆسه‌یه، ئه‌وانه‌ی پێكهێنراون له‌و هێزه عه‌ره‌بانه‌ی له پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌ن سه‌ربه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زیرهڤانیین و له‌رووی ئیداری و ژمێریارییه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ئێمه‌وه نییه، ئه‌وان به‌شێكن له زێڕه‌ڤانی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆن".
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هەرێمی کوردستان، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر گوتیشی: "ئێمه هێز بۆ هیچ پێكهاته‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دروست ناكه‌ن، نه بۆ پێكهاته نه بۆ هیچ لایه‌نێكی حزبی، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت له‌وه‌ی له‌دوای شه‌ڕی داعش له‌ساڵی 2014 به‌فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم كه فەرماندەی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانیشه چه‌ند فه‌وجێك بۆ شه‌به‌ك و كاكه‌یی و ئێزدی دروستكران، له‌م ماوه‌ی دواییه‌شدا، لیوایه‌ك بۆ فه‌رمانده‌ی پاراستنی ئێزدیخان كه هێزه‌كه‌ی حه‌یده‌ر شهشۆن دروستكرا و ئه‌و هێزه په‌یوه‌سته به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".