كه‌ركووک - AA
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كردنه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌یه‌كیان له كه‌ركووك راگه‌یاند و سەربازگەکە بەناوی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس کراوە.
به پێی زانیارییه‌كان، حه‌شدی شه‌عبی له ناو سه‌ربازگه‌كه‌دا به‌شه‌كانی مه‌شق و راهێنانی كردووه‌ته‌وه و له ئێستادا ٧٥٠ چه‌كداری سه‌ر به‌و هێزانه تیایدا جێگیر كراون.
له‌م باره‌یه‌وه فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باكووری حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو ره‌زا نه‌جاڕ به میدیاكانی راگه‌یاند، "ئامانجمان لە کردنەوەی ئەم سەربازگەیە زیادبوونی ژمارەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی و پەرەپێدان بە مەشقەکانیانە و بەم ھەنگاوەیش ئەوە دەسەڵمێنین کە ئێمە شەھیدەکان و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لەبیر ناکەین".
ئەبو رەزا نەجاڕ راشیگەیاند: "ئەمڕۆ هاوکات لە مەراسیمێکی شایستەدا رێزلێنانمان بەخشییە کەسوکاری شەھیدانی حەشدی شەعبی کە ھێمای فیداکاری و قوربانیدانبوون لەپێناو پاراستنی ئاسایشی کەرکووک".
لەبارەی ئەرک و چالاکییەکانی حەشد لەو بنکە سەربازییەدا، بەرپرسی سەربازگەی ئەبو مەھدی موھەندیس، جەبار محەمەداوی رایگەیاند: "دروستبوونی ئەم ھێزە لەسەر فەرمانی بەرپرسانی باڵای حەشدی شەعبی بۆ رێکخستنەوە ھێزەکانمان لەناوچەکانی کەرکووک و دەوروبەری ئەویش بۆ یارمەتیدان و بەھێزکردنی ھێزەکانمانە".
بەرپرسی سەربازگەی ئەبو مەھدی موھەندیس راشیگەیاند: "ئەم ھێزە بەردەوام لەدژی داعش لەناوچەکانی مووسڵ و تەلەعفەر و حەویجە جەنگاوە و لێرەوە دووبارە دەستدەکەین بەرێکخستنەوە و بڵاوکردنەوەی لەو ناوچانەی پێویستن و بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەناوچەکەدا".
جێی ئاماژەیە، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەهدی موهەندیس لەگەڵ فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی رۆژی سێی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، لە بۆردومانێکی ئاسمانیی ئەمریکادا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژران.