سياسەت

حەشدی شەعبی: "تۆمەتباركردنی ئیسرائیل داگیرساندنی گڵۆپی سەوزە بۆ تۆڵەكردنەوە"

- حەشدی شەعبی: "ئەو راگەیاندنەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی كە تیایدا ئیسرائیلی بە بۆردومانەكانی ئەم دواییانەی سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی تۆمەتباركردووە، داگیرساندنی گڵۆپی سەوزە بۆ تۆڵەكردنەوە".

01.10.2019 - نوێکردنەوە : 02.10.2019
حەشدی شەعبی: "تۆمەتباركردنی ئیسرائیل داگیرساندنی گڵۆپی سەوزە بۆ تۆڵەكردنەوە"

Iraq

بەغدا ــ AA

حەشدی شەعبی رایگەیاند "ئەو راگەیاندنەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی كە تیایدا ئیسرائیلی بە بۆردومانەكانی ئەم دواییانەی سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی تۆمەتباركردووە، داگیرساندنی گڵۆپی سەوزە بۆ تۆڵەكردنەوە".

لەوبارەوە ئەمینداری گشتی گرووپی "سەید شوهەدا"سەربە حەشدی شەعبی، ئەبو ئالا ئەلوەلائی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی "ئەوەی سەرۆكوەزیران عادل عەبدولمەهدی رایگەیاندووە لەوەی كە ئیسرائیل لە پشت بۆردومانەكانی سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبیەوەیە، ئەوا داگیرساندنی گڵۆپی سەوزە بۆ تۆڵەكردنەوە".

دوێنێ‌ دووشەممە، سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی بۆ یەكەمجار راستەوخۆ ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی ئەو بۆردومانانە تۆمەتباركرد كە بەم دواییانە كرانە سەر پێگەكانی حەشدی شەعبی لە عێراق.

عادل عەبدولمەهدی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئەلجەزیرە گوتی: "لێكۆڵینەوەكان لەبارەی كردنەئامانجی ژمارەیەك پێگەی حەشدی شەعبی ئاماژە بەوە دەدەن كە ئیسرائیل بۆردومانەكانی ئەنجامداوە".

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوەشی گوتبوو "ئاماژەی زۆر هەن بەوەی هیچ كەسێك شەڕی ناوێت لە ناوچەكەدا جگە لە ئیسرائیل نەبێت".

لە ماوەكانی رابردوودا لە زنجیرەیەك هێرشدا، ژمارەیەك بارەگای حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەكی عێراق كرانە ئامانج و تا ئێستا ئەو لایەنە ئاشكرا نەكراوە كە ئەو هێرشانەی ئەنجامداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın