هەولێر
جێگری پارێزگاری هەولێر تاهیر عەبدوڵڵا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "کەسێکی خۆکوژ لە دەروازەیەکی بارەگای هەولێردا پاش تەقەکردنی پاسەوانەکانی بەردەرگا خۆی تەقاندەوە، بەهۆیەوە دوو پۆلیس و دوو هاووڵاتی شەهید بوون و ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون".
جێگری پارێزگاری هەولێر لەبارەی تەقینەوەکەوە گوتی:" پێشتر هیچ زانیارییەکیان نەبووە لەبارەی ئەنجامدانی تەقینەیەوەکە وئەوان لەنێو بارەگەکە خەریکی ئەنجامدانی کارەکانیان بوون".
جێگری پارێزگاری هەولێر ئاماژەی دا کە: "رەوشی ئەمنی هەولێر بەتەواوی لە کونتڕۆلی هێزەکانی ئەمنی دایە و ئەم جۆرە کردارە نەزۆکانەی تیرۆریستان ناتوانێ باری سەقامگیری هەولێر و هەرێمی کوردستان تێک بدات".
سەعات 11.50 خولەک کەسێکی خۆکوژ لە رێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە جۆری مارسیدس لەبەردەم بارەگای پارێزگای هەولێر خۆی تەقاندەوە. بێجگە لە کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ١٤ کەس، زیانی ماڵی بۆ ئەو شوێنەش بەدواوە بووە.