هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكی پارتی توركمان ئیلی ریاز ساری كه‌هییه له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت دروستكردنی هه‌رێم بۆ پێكهاته‌كانی عێراق له‌ناوچه‌كانی خۆیان باشترین چاره‌سه‌ره بۆ كێشه‌ی جێ ناكۆكه‌كان، ده‌شڵێت "توركیا و ئێران و عێراق و لایه‌نه كوردییه‌كانیش له‌گه‌ڵ به‌هه‌رێم بوونی كه‌ركووكن"، سه‌باره‌ت به ئاڵای كوردستانیش كه‌هییه ده‌ڵێت "توركمانه‌كان دژی نین".سه‌رۆكی پارتی توركمان ئیلی ریاز ساری كه‌هییه كه حزبه‌كه‌ی به‌شێكه له به‌ره‌ی توركمانی بۆ ئانادۆڵو ده‌ڵێت توركمان له‌سه‌رده‌می مالیكی سێ وه‌زیریان هه‌بووه، ئێستا هیچ.
"توركمانه‌كان له‌عێراقدا خراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌ی سیاسی"
ئاژانسی ئانادۆڵو: ئێوه ده‌ڵێن له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه كه‌مته‌رخه‌می به‌رامبه‌ر مافه‌كانی توركمان چی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه بێت یان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌یه ، بۆچی ئه‌م په‌راوێزخستنه‌ی توركمانه‌كان هه‌یه؟
ریاز ساری كه‌هییه: "نه‌هامه‌تی و ئازاره‌كانی توركمانه‌كان نوێ نیین، له‌وه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌یه ئێمه كێشه‌مان هه‌یه، ئینگلیزه‌كان توركمانهكانییان په‌راوێزخست له‌به‌شداری پێكردنییان له حكوومه‌تی عێراق، هه‌روه‌ها حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقیش ئه‌و كاره‌یان كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركمان به‌شێكن له ئوممه‌تی توركی و ئه‌وانیش مه‌ترسییان هه‌بووه له توركیا، له‌سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن به‌تایبه‌ت زۆر سته‌م له توركمانه‌كان كرا، سه‌دام ده‌یویست نه‌ته‌وه‌ی توركمان له‌ناوببات و نه‌یهێڵیت و چه‌ندین سیاسه‌تی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گرته‌به‌ر، به‌تایبه‌ت له پارێزگای كه‌ركووك، سه‌دام كاری له‌سه‌ر ته‌عریب كردنی كه‌ركووك و ده‌ركردنی توركمانه‌كان كرد و رێگریی له توركمانه‌كان كرد كار بكه‌ن و چه‌ندین زه‌ویی توركمانه‌كانی ده‌ست به‌سه‌رداگرت و چه‌ندین سیاسه‌تی دیكه‌ی سته‌مكارانه‌ی په‌یڕه‌و كرد.
له‌دوای روخانی رژێمی سه‌دام حوسێن له‌ساڵی 2003 ئومێدمان ده‌كرد حكوومه‌تێكی دادپه‌روه‌ر دابمه‌زرێت و یه‌كسانی له‌نێوان پێكهاته‌كان بێته ئاراوه، به‌ڵام ئه‌مه به‌دی نه‌هات و جارێكی دی تووشی بێ ئومێدی بووینه‌وه، بۆ نموونه له‌سه‌ره‌تاوه كه ئه‌مریكییه‌كان هاتنه عێراقه‌وه هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی كهركووییان دا به‌ده‌ستی حزبه كوردییه‌كان و حزبه كوردییه‌كان بوون به هاوپه‌یمانی ئه‌مریكییه‌كان و كاریان له‌سه‌ر په‌راوێزخستنی توركمانه‌كان كرد، ئه‌وه‌بوو له‌رۆشنایی ئه‌م هه‌ژمونه‌ی كورد هه‌ڵبژاردن كرا و ساخته‌كاریی زۆر كرا، به‌تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له ساڵی 2005، ئیدی ئه‌و هاوكێشه‌یه تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو و زیانی زۆر به ناوچه‌كانمان گه‌یشت و حزبه كوردییه‌كان كاریان بۆ بهكوردكردنی كرد و ده‌ستییان به‌سه‌ر زه‌ویی هاووڵاتییان گرت و ئه‌و زه‌وییانه‌ی هه‌بوو كه هی توركمان بوون ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت و دایان به لایه‌نگرانی خۆیان.
له شاری كه‌ركووك ئێمه بووین به پێكهاته‌ی دووه‌م دوای كورد، بۆیه زۆر له‌و هاووڵاتییانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن چوونه ده‌ره‌وه به‌هۆی ئه‌م سیاسه‌تانه‌وه نه‌هاتنه‌وه، به‌ڵام ئێمه سه‌برمان گرت و گوتمان به‌ڵكو ئه‌م سیاسه‌تی په‌راوێزخستنه ته‌واوببێت و له‌گه‌ڵ كورد بگه‌ین به رێككه‌وتنێك، به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی توركمانی چوار سیاسه‌تی په‌یڕه‌وكراوی هه‌بوو، سیاسه‌تێك باسی له هاوبه‌شی كورد و توركمانیان ده‌كرد و ئێمه پێشه‌نگی بووین، سیاسه‌تێكی تر باسی له هاوبه‌شی توركمان و عه‌ره‌بی سوننه ده‌كرد، به‌شێك له سیاسه‌تمه‌دارانی توركمانیش له‌نێو حزبه شیعییه‌كان بوون و ئه‌مان بانگه‌شه‌یان بۆ هاوبه‌شی توركمان و شیعه‌كان بوون، هه‌ندێكی دیكه‌ش كه چه‌ند حزبێكی توركمانی بوون به‌تایبه‌ت له هه‌ولێر باسیان له‌وه ده‌كرد كه كه‌ركووك بخرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و چوار سیاسه‌ته توركمانه‌كانیان نه‌گه‌یاندووه به‌هیچ چاره‌سه‌رێك.
ئێستا دوای چه‌ند ساڵێك سیاسه‌تی قبوڵكردنی یه‌كتر و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وی تر بۆ توركمانه‌كان باشه و شه‌قامی توركمانی ئه‌وه‌ی گرتووه‌ته به‌ر له‌گه‌ڵ كورد، به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌تی حزبه كوردییه‌كان توركمانه‌كان هان ناده‌ن بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م سیاسه‌ته، بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا هاوبه‌ش ببین، حزبه كوردییه‌كان هێشتا توركمانه‌كان په‌راوێز ده‌خه‌ن و نزیكه له‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی سه‌دام حوسێن جێبه‌جێ بكه‌ن به سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع له‌رێگه‌ی هێزه‌وه و ئه‌مه‌ش زیان به په‌یوه‌ندیی كورد و توركمان ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه كورد و توركمان له ته‌له‌عفه‌ره‌وه تا دیاله تێكه‌ڵن و سنووریان پێكه‌وه هه‌یه، بۆیه ئه‌و سیاسه‌ته كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر هه‌ردوولا ده‌بێت و ئومێد ده‌كه‌ین تێڕوانینی واقیعی هه‌بێت نه‌ك خۆ سه‌پاندن، ئێستا حزبه كوردییه‌كان له‌كه‌ركووك به‌تایبه‌ت خۆیان ده‌سه‌پێنن و له‌رێگه‌ی هێزه‌وه ده‌یانه‌وێت مه‌سه‌له‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه".
ئاژانسی ئانادۆڵو: به‌ڵام له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه له عێراقیش مافتان نادرێت، ئه‌مه بۆچی؟ هۆكاره‌كه‌ی په‌رته‌وازه‌بوونی توركمانه‌كانه یان خۆسه‌پاندنی حزبه شیعییهكانه كه حزبه ئیسلامییه‌كانن و وایان كرد حزبه علمانییهكان نه‌مێنن؟
ریاز ساری كه‌هییه: "دوو جۆرە هۆكار هه‌ن، هه‌ندێك له هۆكاره‌كان له‌لایه‌ن خودی بزووتنه‌وه‌ی توركمانی خۆیه‌وه‌یه‌تی، واته له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه و پارته توركمانییه‌كان، چونكه بزووتنه‌وه‌یه‌كی رێكخراو و ته‌واو بێ خه‌وش نییه، هه‌روه‌ها حكوومه‌تی عێراقیش توركمانه‌كانی په‌راوێز خستووه، ئێستا هیچ وهزیرێكمان له حكوومه‌تی عێراق نییه كه هۆكاره‌كه‌ی عه‌بادی و سیاسهتهكانییهتی، له‌كاتێكدا ئێمه له‌سه‌رده‌می نوری مالیكی سێ وه‌زیرمان هه‌بوو، ئه‌وانیش تورهان موفتی، عزه‌دین ده‌وله، جاسم محه‌مه‌دد جه‌عفه‌ر، چوار پهرلهمانتاریشمان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هیچ ئهندامێكمان نییه، به‌ڵام دوو بریكاری وه‌زیرمان هه‌یه، عه‌بادی نزیكه له قوتابخانه‌ی ئینگلیزییه‌وه بۆیه ئه‌مه هۆكارێكی ئه‌وه‌یه كه رۆڵ ناده‌ن به توركمان، به‌ڵام مام جه‌لال و نوری مالیكی له قوتابخانه‌ی ئینگلیزییه‌وه نزیك نه‌بوون.
له هه‌رێمی كوردستانیش نوێنه‌رمان هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو پێویست نییه، له‌سنووری ئێستا توركمانه‌كان نزیكه‌ی 10 له‌سه‌دی دانیشتوانی هه‌رێم پێكده‌هێنن، به‌ڵام رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كردنمان له په‌رله‌مانی كوردستان چوار له‌سه‌ده، بۆیه نوێنهرایهتییهكهمان دادپه‌روه‌رانه نییه، له حكوومه‌تی هه‌رێمیش نوێنه‌رایه‌تیمان دادپه‌روه‌رانه نییه، ئێمه ئێستا وه‌زیری دادمان هه‌یه و پیشگهریی له وه‌زاره‌ت رێگه‌ی نادات به‌ناوی توركمانه‌كانه‌وه قسه بكات، به‌ڵام چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر داوامان كرد پۆستی جێگری سه‌رۆكی وه‌زیران یان سه‌رۆكی هه‌رێم له نه‌ته‌وه‌ی توركمانی بێت، به‌ڵام ئه‌مه رووینه‌دا، بۆیه هیچ نوێنه‌رایه‌تییه‌كی سیاسییمان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه".
ئاژانسی ئانادۆڵو: زاڵ بوونی ئێران له‌سه‌ر عێراق له‌دوای ساڵی 2003 هیچ كاریگه‌رییه‌كی هه‌بووه له‌سه‌ر په‌راوێزخستنی توركمانه‌كان؟
ریاز ساری كه‌هییه: "ئیران نزیكه له توركمانه شیعه‌كانه‌وه، به‌ڵام خۆ ئه‌مانیش نه‌گه‌یشتوون به‌ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر ئێران رێگه‌ی نه‌داوه توركمانی سوننه بگه‌نه ده‌سه‌ڵات و نوێنه‌رایه‌تییان هه‌بێت، خۆ توركمانیش شیعه‌ش نه‌یانبووه، له‌سه‌رده‌می مالیكی دوو وه‌زیری توركمان هه‌بوون سوننه بوون، بۆیه ئه‌وه‌ی له دژی ئێمه ده‌كرێت سیاسه‌تی كه‌سه‌كانه نه‌ك ئێران".
ئاژانسی ئانادۆڵو: كه‌واته هه‌ڵه‌كه له ئه‌ستۆی ئهمریكییهكاندایه كه یه‌كه‌م جار هاتن و مافه‌كانی ئێوه‌یان په‌راوێزخست و دواتر له‌سه‌ر ئه‌و ریتمه رۆیشت؟
ریاز ساری كه‌هییه: "من پێشتریش گوتم ئازاره‌كانی ئێمه له‌سه‌رده‌می دروست بوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه‌یه، به‌ڵام دوای داگیركردنی عێراق له‌ساڵی 2003 چاوه‌ڕوان بووین دادپهرورهییمان به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام ئێمه خراینه ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌كه، ئه‌وه‌بوو سێ پۆسته سه‌ره‌كییه‌كه له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بی سوننه و شیعه دابه‌ش كران و ئێمه چووینه ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌كه.
ئێمه به‌شێكین له گه‌لی توركی، بۆیه هه‌ندێك مه‌ترسییان هه‌یه له‌سه‌ر ئێمه، به‌ڵام ئێمه داواكارییه‌كانمان ئاسایی بوون، داوای مافی مرۆڤ و مافی هاوڵاتی بوونمان كردووه، بۆیه حكوومه‌ته‌كه‌مان سته‌مییان به‌رامبه‌ر ئێمه كردووه".
"توركیا و ئێران و عێراقیش لارییان له‌سه‌ر به‌هه‌رێم بوونی كه‌ركوك نییه"
ئاژانسی ئانادۆڵو: پڕۆژه‌ی هه‌رێمی كه‌ركووك پڕۆژه‌ی ئێوه و جه‌نابیشت بووه ئه‌مه چییه؟ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ كردنی هه‌یه؟
ریاز ساری كه‌هییه: "كێشه‌ی كه‌ركووك كێشه‌یه‌كی نوێ نییه، ئه‌م كێشه‌یه له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تی له عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه، له‌سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن ئه‌و كێشه‌یه زۆر قوڵ بوویه‌وه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، خه‌ڵكی كه‌ركووك پێویستییان به به‌رقه‌راریی و ئارامی هه‌یه، خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌یانه‌وێت له هه‌رێمێكدا بژین دوور له هه‌ژمونی حزبه كوردییه‌كان له هه‌رێم و حزبه عه‌ره‌بییه‌كانیش له به‌غدا.
ئێمه پێمان باش بوو كه‌ركووك له چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكدا بێت و ئه‌وه‌ش بۆ شاره‌كه باشه، خه‌ڵكی كه‌ركووك خۆیان ئیداره‌ی شاره‌كه‌یان بكه‌ن، له كۆتایی ساڵی 2005 ئه‌و پڕۆژه‌یه پڕۆژه‌ی هه‌رێمی كه‌ركووكمان داڕشت و له ساڵی 2006یش هێزه توركمانی و عه‌ره‌بییه‌كان ی كه‌ركووك هه‌ڵسان به خستنه‌به‌رده‌می ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و ده‌ستوه‌ردانی حزبه كوردییه‌كان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی دواخست، ته‌وافوقێكی توركمانی و عه‌ره‌بی هه‌بوو له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه، له شه‌ش ساڵی دوایی هه‌ستمان پارێزگاری كه‌ركووك و حزبه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م تێزه‌ن، چونكه هه‌ڵپه‌ساردنی دۆخه‌كه به‌مشێوازه خزمه‌ت به‌هیچ لایه‌نێك ناكات.
پوخته‌ی پڕۆژه‌كه ئه‌وه‌یه كه كه‌ركووك ببێت به هه‌رێمێك و په‌رله‌مانێكی هه‌بێت 100 كورسیی هه‌بێت و پۆسته‌كانی و ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێژه‌ی 32 له‌سه‌د بۆ پێكهاته‌ی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان دابه‌ش بكرێت و 4 له‌سه‌دیش بۆ مه‌سیحییه‌كان ئه‌مه بۆ پۆسته‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت، هه‌ر چوار ساڵێك سێ پۆسته سه‌ره‌كییه‌كه‌ش ده‌گۆڕێت سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كێك له‌و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه جێگرانی له نه‌ته‌وه‌كه‌ی دیكه ده‌بن ئه‌گه‌ر سه‌رۆكه‌كه‌ی له نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو بێت.
له‌چه‌ند ساڵی دوایی له‌لایه‌ن لایه‌نه كوردییه‌كانیش ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یان پێ باش بووه، ئه‌گه‌رچی زۆر له راگه‌یاندن باسی ناكه‌ن، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵین.
مه‌سه‌له‌ی هه‌رێمی كه‌ركووك له راپۆرته‌كه‌ی دی میستۆراش باسی لێوه‌كراوه وه‌كو بژارده‌یه‌ك له‌و چوار بژارده‌یه‌ی خستوویه‌تییه روو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووك.
ئێمه‌ش وه‌كو حزبه توركمانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه رێككه‌وتووین، سه‌ره‌تا عه‌بادی له‌گه‌ڵی نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا باشتره و له‌گه‌ڵیدایه، عه‌ره‌بی سونه‌ش له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه‌دایه.
وڵاتانی هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ پڕۆژهكهدان وه‌كو توركیا و ئێرانیش، ئه‌مریكاش رێگریی لێ ناكه‌ن، هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه لارییان له‌سه‌ر نییه، ئێمه خستوومانه‌ته به‌رده‌مییان و ئه‌وان له‌گه‌ڵی دان، له‌دوای داعش ئێستا زیاتر وڵاتان و عێراقیش له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆژهیهدان.
له پڕۆژه‌كه‌ی ئێمه هه‌شت ساڵمان دیاریكردووه كه تێیدا مه‌سه‌له‌ی كه‌ركووك وه‌كو هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ بمێنێته‌وه له‌ژێر چه‌تری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، دواتر راپرسی بكرێت و خه‌ڵكی كه‌ركووك خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، ئیدی له‌م پڕۆژه‌یه‌ی ئێمه دووزخورماتووش له‌نێو پڕۆژه‌كه‌یه و ئاڵتون كۆپری له چوارچێوه‌ی پڕۆژهكهدان، به‌ڵام خه‌ڵكی حه‌ویجه خۆیان ده‌توانن چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن له‌گه‌ڵی دان یان نا".
ئاژانسی ئانادۆڵو: به بۆچوونی ئێوه له‌دوای داعش كێشه‌ی كه‌ركوك چی لێ به‌سه‌ر دێت ؟
ریاز ساری كه‌هییه: "كێشه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، كه‌ركووك تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه، كه‌ركووك جیاوازه له سلێمانی و ئه‌نبار و به‌سرا، كه‌ركووك فره نه‌ته‌وه و ئاینه‌كانه، له‌لایه‌ن لایه‌نێكه‌وه به‌ته‌نها به‌ڕێوه‌نابرێت، من گه‌شبین نیم له‌باره‌ی ئایندهی كه‌ركووك ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ببێته هه‌رێم ئه‌وه په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمیش باش ده‌بێت".
ئاژانسی ئانادۆڵو: "ئه‌ی هه‌رێمی توركمان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌رێمی كه‌ركووك نابێت؟
ریاز ساری كه‌هییه: "هه‌رێمی توركمان جیاوازه، ئێمه پێمان وایه جوگرافییای توركمان له ته‌له‌عفه‌ره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات بۆ دیاله، به‌ڵام هه‌رێمی توركمان ئیلی به‌ته‌نها له ته‌له‌عفه‌ر داوای ده‌كه‌ین، هه‌رێمی كه‌ركووك به‌ته‌نها له سنووری ئیداریی كه‌ركووكه، بۆیه دژیه‌كی دروست نابێت".
"توركمانه‌كان 8 له‌سه‌دی دانیشتووانی عێراقن"
ئاژانسی ئانادۆڵو: توركمانه‌كان له‌عێراق نزیكه‌ی چه‌ند ده‌بن؟
ریاز ساری كه‌هییه: "سه‌رژمێریی ساڵی 1957 ده‌ریخستووه كه رێژه‌ی توركمانه‌كان له عێراق 10 له‌سه‌د بووه، به‌ڵام له سه‌رژمێری ساڵی 1977 كه به‌عس هات و سیاسه‌تی ته‌عریب و سیاسه‌تی دژی توركمانی به‌كارهێنا ده‌ریخستووه ژماره‌ی توركمانه‌كانی عێراق ته‌نها 6 له‌سه‌د بوون، ئێمه به‌لانی كه‌م ئه‌و دوو سه‌رژمێرییه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دانی پێدا نراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌و نێوانه وه‌ریبگرین ئه‌وا نزیكه‌ی 8 له‌سه‌دی ده‌بین، ئه‌وه‌ش ده‌گاته نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌س ئه‌گه‌ر عێراق 35 ملیۆن كه‌س بێت، رێژه‌ی توركمان له نه‌ینه‌وا و له كه‌ركووك نزیكه له‌وه‌ی یهكسابن، له پارێزگای كه‌ركووك نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س كه‌متر نابین، له نه‌ینه‌واش هه‌ر به‌و شێوه‌یه و نزیكه‌ی 700 هه‌زار كه‌س ده‌بن، له به‌غدا و شوێنه‌كانی دیكه‌ش و لهههولێرش نزیكه‌ی ملیۆن و نیوێك توركمان ده‌ژیین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارودۆخ به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا توركمان زیاتر ده‌بێت، چونكه هه‌ندێك له توركمانه‌كان پێشتر به‌عه‌ره‌ب ناوی خۆیان نووسیوه له‌سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن.
له پارێزگای كه‌ركووك رێژه‌ی توركمانه‌كان ئێستا كه‌متر له 35 له‌سه‌د نیین، رێژه‌ی كوردیش 45 له‌سه‌د زیاتر نابێت، ئه‌گه‌رچی زۆر كه‌س نوێ هاتوونه‌ته شاره‌كه، مه‌سیحییه‌كان نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌د ده‌بن، ئه‌وه‌شی ده‌مێنێته‌وه عه‌ره‌بی سوننه‌ن كه كه‌متر له 20 له‌سه‌د ده‌بن".
ئاژانسی ئانادۆڵو: ئێوه زۆر باس له گۆڕینی دیمۆگرافی له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه ده‌كه‌ن، رێژه‌ی كورد له كه‌ركووك پێش 2003 چه‌ند بوو و ئێستا چه‌نده؟
ریاز ساری كه‌هییه: "له‌سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن 850 هه‌زار كه‌س بوون، توركمان به پله‌ی یه‌كه‌م بوو، نزیكه‌ی 35 له‌سه‌د بووین، به‌ڵام كورد 25 له‌سه‌د بوون، ئێستا كه‌ركوك نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و نیوه و كورد زۆر زیادییان كردووه و ئه‌و زیاده‌یه 99 له‌سه‌دی كورد بوون له‌دوای 2003، توركمانه‌كان له‌دوای 2003 ده‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك و كورده‌كان به پێچه‌وانه‌وه ده‌هاتن بۆ كه‌ركوك..
"توركمانه‌كان دژی ئاڵای كوردستان نین، دامه‌زراندنی هه‌رێمیش بۆ پێكهاته‌كان چاره‌سه‌ره"
ئاژانسی ئانادۆڵو: له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی ئاڵای كوردستان و هه‌ڵكردنی كه كێشه‌ی قسه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا بۆچوونتان چییه؟
ریاز ساری كه‌هییه: "به‌داخه‌وه ئه‌و بڕیاره راست نه‌بوو، هه‌ڵه بوو و له‌یه‌ك لایه‌نه‌وه بوو، هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی به‌تایبه‌ت توركمان په‌راوێزخست، ئَێمه دژی ئاڵای كوردستان نین، ئه‌و ئاڵایه چوارده ساڵه هه‌یه، وه‌كو چۆن ئاڵای توركمانیش هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق دژیه‌ك بوو، ئێمه پێمان باش بوو له پاڵ ئاڵای كوردستان ئاڵای توركمانیش ههڵكرابا، یان ئه‌و كاته‌ی كه‌ركووك ده‌بوو بهههرێمێك ئه‌و كات ئاڵای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بوو.
ئێمه رێز له ئاڵای كوردستان و گه‌لی كوردستان و گه‌لی كورد ده‌گرین و داوای هاوبه‌شی له‌نێوان كورد و توركمان ده‌كه‌ین، توركمان دژی ئاڵای كوردستان نیین، به‌ڵام دژی شێوازی بهرجهستهكردنهكهی بووین، بۆیه دوای بڕیاره‌كه ژماره‌یه‌ك پارت و كه‌سایه‌تی توركمانی سه‌ردانی پارێزگاری كه‌ركووكییان كرد و ئه‌ویش گوتبووی داوا بكه‌ن و له ئه‌نجوومه‌نی بزانیین چی لێ دێت، به‌ڵام ئه‌مه دواخستنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، ئێمه له كه‌ركووك زمانی توركمانی له پاڵ زمانی كوردی به‌كارده‌هێنرێت.
بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ئاڵای كوردستان كێشه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دروست ببێت".
ئاژانسی ئانادۆڵو: چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان به‌گشتی چۆن ده‌بێت؟
ریاز ساری كه‌هییه: "پێكهێنانی هه‌رێم و پارێزگاكان به‌شێوه‌ی پۆزه‌تیڤ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌بێت، به‌ڵام چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر ده‌ستی لایه‌نه سیاسییه‌كانه، پێویستی به له‌یه‌كتر تێگه‌یشتنی نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه، به چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی هه‌رێمی وه‌كو توركیا، ئێران، سعوودیه، چونكه عێراق وزه‌ی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه و هه‌موو مه‌ترسییان له عێراق هه‌یه.
باشتر وایه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه پێكهاته‌كان هه‌رێمی خۆیان هه‌بێت، به‌نموونه ئێزدییه‌كان، توركمانی شیعه، كه‌ركووك، هه‌مووی بێته هه‌رێم ، چونكه متمانه له‌نێوان پێكهاته‌كان نه‌ماوه و بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌شی پێویستی به چه‌ند ساڵێك هه‌یه".
news_share_descriptionsubscription_contact

