Abdullah Shukur
04 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم پێشوازی لە سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق ئەرشەد ساڵحی کرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا وەرگیراون، لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم و سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق ئەرشەد ساڵحی لە نشینگەی فەرمی سەرۆکایەتی وەزیران تاوتوێی پێشھاتەکانی ناوچەکە کراوە.
یڵدرم داوای کردووە کە تورکمانەکانی عێراق بە بێ جیاوازی مەزھەبگەریی لە ھەماھەنگی یەکتر دابن.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق ئەرشەد ساڵحی بەھۆی پشتیوانی بەردەوامی تورکیا بۆ تورکمانەکانی عێراق سوپاسی یڵدرمی کرد و جەختیشی لەوە کردەوە کە ھەماھەنگی و ھاوکاریکردن لە داھاتوودا زیاتر دەبێ.