Ali Mukarrem Garip
29 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2017
كه‌ركووك - AA
توركمانه‌كانی كه‌ركووك گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان دژی بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر بینا حكوومییه‌كانی شاره‌كه‌دا ئه‌نجامدا. له‌م نێوه‌نده‌دا به‌رپرسێكی پارێزگا له كاتێكدا ده‌یویست بهئۆتۆمبێلهكهیهوه بچێته ناو بینای پارێزگا، دوو خۆپیشانده‌ری بریندار كرد.
خۆپیشاندانه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی كه‌ركووكه‌وه رێكخرا و سه‌دان توركمانی شاره‌كه به‌شدارییان تیادا كرد و له‌به‌رده‌م بینای پارێزگادا كۆبوونه‌وه.
توركمانه‌كان داوایان كرد ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه كه ته‌نها به به‌شداریی كورده‌كانی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ركراوه و له هوتافهكانیاندا داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاریان كرد و بڕیاره‌كه‌یان به‌نایاسایی ناوبرد.
له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌دا، به‌رپرسێكی پارێزگا كه ده‌یویست بهئۆتۆمبێلهكهیهوه بچێته ناو بینای پارێزگا، دوو خۆپیشانده‌ری بریندار كرد. دواتر به‌خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه له شوێنی رووداوه‌كه دوورخرایه‌وه و برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
خۆپیشانده‌رێكی توركمان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی: "ئه‌و بڕیاره هه‌ڵه‌ی پارێزگاری كه‌ركووك ده‌ریكردووه، ده‌بێته هۆی فیتنه و دووبه‌ره‌كی له‌ناو خه‌ڵكی كه‌ركووكدا. ئه‌گه‌ر چاو به‌و بڕیاره تاك لایه‌نه نایاساییه‌دا نه‌خشێنرێته‌وه له به‌غدا خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ین".
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌باره‌ت به‌بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له بینا حكوومییه‌كانی شاره‌كه‌دا كۆبووه‌وه و ئه‌ندامانی عه‌ره‌ب و توركمانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد. دواجار ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه ئه‌نجامدرا و بە زۆرینەی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.