Rewa Mahmut Hasan
29 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2017
برۆکسل - AA
بەریتانیا بەفەرمی پرۆسەی جیابوونەوەی لە یەکێتی ئەورووپا دەستپێکرد و ماددەی ٥٠هەمی رێککەوتنی لیشبۆنەی خستە بواری جێبەجێ کردنەوە.
بەئامادەبوونی نوێنەری هەمیشەیی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا، تیم بارۆو و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێریزا مای ماددەی ٥٠ی رێککەوتننامەی لیشبۆنە خرایە بواری جێبەجێکردن و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیش تەسک ئاماژەی بەوەدا کە دوای ٩ مانگ بەریتانیا بەفەرمی قۆناغی برێکست(جیابوونەوە لە یەکێتی ئەورووپا)ی دەستپێکرد.
ئەمە لە کاتێکدایە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو بەریتانیا لە رێگەی ریفراندۆمێکەوە بڕیاری جیابوونەوەی خۆی لە یەکێتیی ئەورووپا دا.
لایەنەکان لە قۆناغی داهاتوودا دانوستانەکانیان لەسەر برگەکانی رێککەتنی جیابوونەوە دەستپێدەکەن و چاوەرێ دەکرێت دووساڵ بخایەنێت و بەدەنگدانی پەرلەمانی بەریتانیا و پەرلەمانی ئەورووپا قۆناغی جیابوونەوەکە کۆتایی دێت.