Hasan Esen,Rewa Mahmut Hasan
25 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2017
بڕۆکسل - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان چاوی کەوت بە سەرۆکی کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپا، دۆناڵد تۆسک و سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، جان کلود یونکەر.
کۆبوونەوەکە بە داخراوی بەڕێوەچوو و یەک کاتژمێری خایاند و تیایدا پەیوەندیەکانی تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا و دوایین دۆخ و ئەو هەنگاوانەی کە پێویستیە بنرێن باسیان لێوە کراوە.
لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ تۆسک و یونکەر، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان چاوی کەوت بە سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا، ئەنتۆنیۆ تاجانی.