Ecenur Çolak,Rewa Mahmut Hasan
16 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند "هه‌ندێ هه‌واڵ هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵاتووی فه‌تۆ، عادل ئۆكسوز له ئه‌ڵمانیایه، ته‌نانه‌ت له چ شوێنێكیش ده‌ژی. ئێمه‌یش وه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به فه‌رمی نووسراوێكمان ئاراسته‌ی ئه‌ڵمانیا كردووه و، داوامان كردووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ت لایه، له ئه‌ڵمانیا شوێنی دیاریی بكرێت و هه‌رچی زووه ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت و راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی تەرەتە خەبەردا وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە سەبارەت بە چەند پرسێکی جیا.
سەرەتا لەبارەی هەندێک دەنگۆ کە باس لە هەڵاتنی گومانلێکراوێکی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ دەکەن بۆ ئەڵمانیا، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "هه‌ندێ هه‌واڵ هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵاتووی فه‌تۆ، عادل ئۆكسوز له ئه‌ڵمانیایه، ته‌نانه‌ت له چ شوێنێكیش ده‌ژی. ئێمه‌یش وه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به فه‌رمی نووسراوێكمان ئاراسته‌ی ئه‌ڵمانیا كردووه و، داوامان كردووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ت لایه، له ئه‌ڵمانیا شوێنی دیاریی بكرێت و هه‌رچی زووه ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت و راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه".
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا لە رێگەی باڵیۆزی خۆی لە بەرلین لەوبارەیەوە، تێبینی داوەتە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا.