Zana Natık Kerem
16 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2017
كوێت ــ AA
میری كوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح لە كۆشكی بەیان لە پارێزگای حەوەلی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولرەحمان ئالسانی كرد و كۆبوونەوە.
ئاژانسی هەواڵیی (KUNA) بڵاوی كردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا، محمەمەد بن عەبدولرەحمان ئالسانی، وەڵامی ئەو نامەیەی بەدەست سەباح ئەحمەد جابر سەباح گەیاند كە پێشتر میری كوێت، ئاراستەی میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی كرد بوو.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەش دا كە ناوەڕۆكی نامەكە پەیوەستە بە پەیوەندی باش و برایانەی نێوان هەردوو وڵات لەگەڵ دوایین پێشهاتەكانی سەر گۆڕەپانی هەرێمیی و نێودەوڵەتی.
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولرەحمان ئالسانی بەسەردانێک گەیشتە كوێت.
لە ٩ی ئەم مانگە میری كوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح نامەیەكی ئاراستەی میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئالسانی كردبوو كە ناوەڕۆكەكەی پەیوەست بوو بە كاروباری كەنداو و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەکە.