Hakan Çopur,Yılmaz Öztürk
10 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2025
واشنتۆن ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی ئیسرائیل بۆ ھێرشکردنە سەر قەتەر لە دەستی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو بووە و ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوان کاتی پێویستیان نەبوو، تاکو ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر بوەستێنین.
دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social، نووسیوویەتی: "بۆردومانکردنی قەتەر کە دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری و ھاوپەیمانێکی نزیکی ئەمریکایە بەشێوەیەکی تاکلایەنە لەلایەن ئیسرائیلەوە، خزمەت بە ئامانجەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ناکات".
ڕاشیگەیاندووە بڕیارەکەی ئیسرائیل بۆ ھێرشکردنە سەر قەتەر لە دەستی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو بووە.
ھەروەھا نووسیوویەتی: "ئێمە کاتی پێویستیمان نەبوو، تاکو ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر بوەستێنین.
ڕاشیگەیاندووە کە ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر، ڕووداوێکی ناخۆشە و میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی و سەرۆکوەزیرانی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی دڵنیاکردەوە کە ھێرشێکی لەو شێوەیە " لە سەر خاکی ئەوان دووبارە نابێتەوە.
باسی لەوەش کردووە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆی ڕاسپاردووە کە ڕێککەوتنی ھاریکاریی لە بواری بەرگرییدا لەگەڵ قەتەر واژوو بکات.
دوێنێ سێشەممە، قەتەر ڕایگەیاند کە ئیسرائیل ھێرشێکی ترسنۆکانەی بۆ سەر دۆحە ئەنجامداوە کە لە میانیدا چەند شوێنێکی نیشتەجێبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حەماس لە دۆحە کردووەتە ئامانج.