Hasan Esen,Ata Ufuk Şeker,Hemın Othman Mohammed
26 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2017
دوای كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست سه‌باره‌ت به‌و بڕیارانه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌ركران.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا ناتۆ هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات یاخود نا، ستولتنبێرگ گوتی: "ژمارەیەک وڵاتی ئەندام لە ناتۆ كه به‌شێكن له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش پشتیوانی پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و مه‌شق و راهێنانیان پێ ده‌كه‌ن. به‌ڵام ناتۆ تا ئیستا هاوكاری پێشمه‌رگه‌ی نه‌كردووه. راهێنانی به هێزه‌كانی حكوومه‌تی عێراق كردووه. له ئێستادا بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه له ئارادا نییه".