Rewa Mahmut Hasan
11 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2016
لەمیانی گوتاری هەینیدا نوێنەری رابەری ئێران، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات بەناوی ئایەتوڵڵا موحسین شەبیستەری کردنەوەی نوێنەرایەتی یەکێتیی ئەورووپای لەناو ئێراندا بە مەترسی لەقەڵەم دا و رایگەیاند کە ناوەندەکە دەکەنە لانەی سیخوڕیکردن و دووپاتیشی کردەوە کە کردنەوەی ئەو نوینەرایەتیە زیان بە بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵگەی موسڵمانان دەگەیەنێت.
شەبیستەری گوتی: "کردنەوەی ئۆفیسی یەکێتیی ئەورووپا لە تاران سوود بە بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵگەی موسڵمانان ناگەیەنێت و بەبیانووی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، لایەنی ئۆپۆزسیۆنی رژێم و ئەوانەی دژی شەریعەتی ئیسلامن پشتگیریان لێ دەکرێت.
شەبیستەری ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتانی ئەورووپا لە ئێران خاوەنی ئەرکی دیپلۆماتین و نابێت سەرکۆمار، حەسەن روحانی رێگە بە کردنەوەی ئۆفیسەکە بدات.