Sinan Uslu,Tayfun Salcı,Rewa Mahmut Hasan
11 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2017
لەندەن AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە لەندەن چاوی کەوت بە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێریزا مای و باسیان لە چەندین پرسی ناوخۆی و دەرەکی کرد.
بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەیەک لەناو ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا، یڵدرم و مای باسیان لە پەیوەندیەکانی تورکیا و بەریتانیا کردووە و، یڵدرم هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستوون بە بۆنەی نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکان لەو وڵاتە.
یڵدرم رایگەیاندووە کە ئەوان وەک تورکیا خوازیارن هەموو هەلەکان بۆ هاریکاریکردن لەگەڵ بەریتانیادا لە قۆناغی دوای جیابوونەوە لە یەکێتی ئەورووپا بقۆزنەوە.
لای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێریزا مای سوپای یڵدرمی کردووە بۆ بەشداریکردن لەو کۆنفرانسەی کە لە لەندەن لەبارەی سۆماڵ لەسەر ئاستی باڵا بەڕێوەدەچێت.
هەروەها تێریزا مای ئاماژەی بە بەردەوامی زیاتری هاریکاری هەمەلایەنەی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵاتی هاوپەیمان و دۆست کردووە.