Hemın Othman Mohammed
01 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2016
كۆمه‌ك و هاوكاریی به‌سه‌ر ئەو خێزانە ئاواره توركمانانهدا دابه‌شكرا، كه به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كه‌مپی یه‌حیاوا له كه‌ركووك زیانیان به‌ركه‌وتبوو.
نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌ركووك، كۆچه‌ر جاف، سه‌باره‌ت به هاوكارییه‌كان بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌ی دوو رۆژ پێش ئێستا له كه‌مپه‌كه‌دا كه‌وته‌وه و زیان به‌ر 52 خێزانی توركمانی نێو كه‌مپه‌كه كه‌وتبوو، كۆمه‌ك و هاوكارییمان به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا دابه‌شكرد كه بریتین بوون له؛ به‌تانی، راخه‌ر، خۆراك، مادده‌ی خاوێنكه‌ره‌وه و پێداویستییه سەرەکییەکانی ژیان".
جاف باسی له‌وه‌كرد كه ده‌زگاكه‌یان به‌رده‌وامده‌بێت له هاوكارییکردنی خێزانه لێقه‌وماوه‌كان.
لای خۆیه‌وه به‌رپرسی كه‌مپه‌كه شوعه‌یب كاسا، سوپاسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرد و گوتی: "ئه‌و خێزانانه‌ی بێ خێوەت مابوونه‌وه كێشه‌ی زۆریان هه‌بوو. ده‌یان خێزان كه به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه كه‌لوپه‌له‌كانیان له‌ده‌ستداوه، پێویستییان به‌م جۆره هاوكارییانه هه‌یه".