Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
26 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن – AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە ئەو کۆمپانیایەی بە مەبەستی سەلماندنی دەنگۆکانی "پەیوەندی ژێر بە ژێری" نێوان تیمی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەو و رووسیا دۆسیەیەکی ئامادەکردبوو لە لایەن تیمی پاڵێوراوی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکی ئەمریکا، هیلاری کلینتۆن شەش ملیۆن دۆلاری پێدراوە.
دۆناڵد ترەمپ بەشداری لە بەرنامەی Fox Businessی کەناڵی "Lou Dobbs Tonight" ئەمریکیدا کرد.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دەنگۆکانی دەستوەردانە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە رێگای هێرشی سایبەرەوە لە لایەن رووسیا، پەنجەی تۆمەتی بۆ رکارەبەکەی خۆی لە سەردەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، هیلاری کلنتۆن راکێشا.
دۆناڵد ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد ئەو کۆمپانیایەی بە مەبەستی سەلماندنی دەنگۆکانی "پەیوەندی ژێر بە ژێری" نێوان تیمی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەو و رووسیا دۆسیەیەکی ئامادەکردبوو لە لایەن تیمی پاڵێوراوی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکی ئەمریکا، هیلاری کلینتۆن شەش ملیۆن دۆلاری پێدراوە.
ناوبراو داکۆکی لەوە کرد کە بە مەبەستی لەکەدارکردنی هەڵمەتی بانگەشەی ئەو تیمەکەی کلینتۆن هەوڵی ئەنجامدانی ئەو کارەیان داوە و گوتی: "ئەوەی بۆتە هۆی سەرسووڕمانی من ئەوەیە شەش ملیۆن دۆلاریان داوە. ئەمە بەتەواوی شتێکە متمانەی پێنەکرێت و ساختەیە. (لەبەرئەمە) بەوانە دەڵێم هەواڵی درۆ و هەڵەبەستراو. ئەوە شەرمهێنەرە".
دوێنێ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە هەواڵێکدا بانگەشەی ئەوەی کرد تیمی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپ و دیموکراتەکان بە مەبەستی سەلماندنی دەنگۆکانی هەبوونی پەیوەندی ژێر بە ژێر لە نێوان ترەمپ و رووسیا و بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەگەڵ کۆمپانیایەک کاریان کردووە. بە پێی ئەم هەواڵە کۆمپانیایەک بە ناوی Fusion GPS پارەی داوە. تاکو کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ بڕی پێنج ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار دراوەتە کۆمپانیایەکی یاسایی بە ناوی Perkins Coie .