Sangar Hamad Azeez
12 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا دۆنڵاد ترەمپ هەرییەک لە هێلاری کلینتۆن و باراک ئۆبامای سەرۆکی ئێستای ئەمریکای بە دروستکەری داعش تۆمەتبار بارکرد.
لە میانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری کۆمارییەکان لە فلۆریدا، ترەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆبامای بە دامەزرێنەری داعش و هێلاری کلینتۆنی رکابەری و کاندیدی دیموکراتییەکانی بە هاوبەشی باراک ئۆباما وەسف کرد.
ناوبراو گوتی: " من گوتومە کە سەرۆک ئۆباما و هێلاری کلینتۆن دامەزرێنەری داعشن، هەر بە راستی هێلاری گرنگترین یاری هێلارییە، داعش خەڵاتی باشترین یاریکەری دەدات بە هێلاری ئەمەشمان بیر نەچێت کە ئۆباما رکابەرەکەیەتی لەو بابەتەدا".
جێگەی ئامایە ترەمپ لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، زۆر بە توندی هێرش دەکاتە سەر رکابەرەکانی، بەتایبەتی کە لە ئێستادا وەک کاندیدی پارتەکەی هەڵبژێردراوە و رکابەرەکەشی هێلاری کلینتۆنە.