Emre Aytekin,Mohammed Baqi Hussein
19 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی له‌باره‌ی چاوپێكه‌وتنی نافه‌رمیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین له میانی كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌ی G20 له ئه‌ڵمانیا له مێدیاكانی ئه‌مریكا بڵاوبووه‌ته‌وه، كاردانه‌وه‌ی نیشاندا.
تره‌مپ له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی مێدیاكان پشتبه‌ستن به به‌رپرسێكی كۆشكی سپی بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ده‌سته‌واژه‌ی "نه‌خۆش"ی به‌كارهێنا.
تره‌مپ رایگه‌یاندووه كه جگه له چاوپێكه‌وتنی فه‌رمی، له‌گه‌ڵ پوتین چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامنه‌داوه و ئه‌و خوانه‌ی پێشكه‌شكراوه، سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كان و هاوسه‌ره‌كانیان پێكه‌وه به‌شداربوون تیایدا و نووسیویه‌تی: "هه‌واڵی خوانێكی نهێنیی تره‌مپ له‌گه‌ڵ پوتین ساخته و نه‌خۆشه. ئه‌و خوانه له‌سه‌ر شه‌ره‌فی نوێنه‌ری ئه‌ڵمانیا ئاماده‌كرابوو و سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كان و هاوسه‌ره‌كانیان بانگهێشتكرا بوون. مێدیاكان ئه‌مه باش ده‌زانن".
تره‌مپ له په‌یامه‌كه‌یدا باسی له مێدیاكان و به تایبه‌ت CNNی كردووه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، هه‌واڵه‌كه به ئه‌نقه‌ست كه‌مێك شێوێنراوه و نووسیویه‌تی: "هه‌واڵی ساخته تا دێت زیاتر دووڕوو ده‌بێت. ره‌نگه خوانێك كه له ئه‌ڵمانیا بۆ سه‌ركرده‌كانی G20 ئاماده‌كراوه، بۆ نیازخراپی به‌كاربهێنرێت".