بەغدا.. کردەیەکی خۆکوژی ١٩ قوربانی لێکەوتەوە
- لە ئاکامی کردەیەکی خۆکوژی لە شاری بەغدا، ١٩ کەس کوژران و بریندار بوون.
Baghdad
بەغدا ــ AA
سەرچاوە ئەمنییەکان رایانگەیاندووە کە لە ئاکامی کردەیەکی خۆکوژی لە شاری بەغدا، ١٩ کەس کوژراون و بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون درەنگانی شەوی رابردوو، کەسێکی خۆکوژ بە پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراو خۆی لەناو پارکێکدا لە ناوچەی شوعلە باکووری بەغدا تەقاندووەتەوە.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشداوە کە لە ئاکامی کردە خۆکوژییەکەدا، ھەشت کەس کوژراون و ١١ی دیکەش بریندار بوون.
پێشتر ئەفسەری پۆلیس، ملازمی یەک حاتم جابری بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاندبوو کە بە پێی ئامارە بەراییەکان لە کردە خۆکوژییەکەدا، کەسێک کوژراوە و پێنجی دیکەش بریندار بوون.