Sarmand Hameed
19 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2017
بەغدا
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بەغدا رایگەیاند بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو لە باکوور و رۆژئاوای بەغدا دوو کەس کوژران و حەوتی دیکەش بریندار بوون.
ئەفسەر لە پۆلیسی بەغدا، نەقیب نزهان خزر رایگەیاند: "بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە مەیدانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان لە شارۆچکەی مەحمودیە رۆژئاوای بەغدا، دوو کەس کوژران و چواری دیکە بریندار بوون".
ئەفسەرەکە ئاماژەی بەوەشدا "بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی دیکەی چێنراو لە نزیک شوێنەکانی بازرگانی لە ناوچەی سەبع بۆر باکووری بەغدا، سێ کەس بریندار بوون"
تاکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوانە رانەگەیاندووە.
رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیاریەتی زۆربەی ئەو تەقینەوانەی گرتووەتە ئەستۆ کە لە ماوەی هەفتەکانی رابردوو لە بەغدا روویداوە و هاووڵاتیانی و هێزەکانی ئەمنی کردووەتە ئامانج و بەهۆیانەوە دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.