سياسەت, عێراق

بەشیر حەداد داوا لە مستەفا کازمی دەکات شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و جووتيارانى هەرێمی کوردستان رەوانە بکات

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشیر حەداد داوا لە سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ، مستەفا کازمی دەکات شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و جووتيارانى هەرێمی کوردستان رەوانە بکات.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 19.11.2020 - نوێکردنەوە : 19.11.2020
بەشیر حەداد داوا لە مستەفا کازمی دەکات شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و جووتيارانى هەرێمی کوردستان رەوانە بکات

Arbil

هەولێر - AA

لە نووسراوێکی فەرمیدا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشیر حەداد داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی دەکات کە شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج بكات.

بەشیر حەداد لە نووسراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات کە بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کراوە لە بارەی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، داوا دەکەین کە بڕی ئەو ٣٢٠ ملیار دینارە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکەن.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەو یاسایەی کە رۆژی ٢٠٢٠/١١/١٢ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی تێپەڕێنرا دووربوو لەو بنەمای تەوافووقەی کە عێراقی تازەی لەسەر دامەزراوە و راشی دەگەیێنێت، "تا ئێستاش مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە".

بەشیر حەداد لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەیدا، جەخت لەسەر ناردنی شایستە داراییەکانی ساڵانی ٢٠١٤و٢٠١٥و ٢٠١٦ی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە تا ئێستا لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە بۆیان خەرج نەکراوە، هەروەها داواش دەکات کە شایستە داراییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی جووتیارانی هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەبێ دواکەوتن دابەش بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın