Zana Natık Kerem
09 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2020
بەغدا ــ AA
لە میانی پێشوازیکردنی سەركۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح لە كۆشكی سەلام لە بەغدا لە وەزیری ناوخۆ، عوسمان غانمی پارێزگاریكردن لە ئاسایشی ناوخۆیی، دابینكردنی ئاسایش و پاراستنی گیانی تەواوی هاووڵاتییان گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە لە دیدارەكەدا، بەرهەم ساڵح جەختی كردووەتەوە لەسەر گرنگی پارێزگاریكردن لە ئاسایشی ناوخۆیی، دابینكردنی ئاسایش، پاراستنی گیانی تەواوی هاووڵاتییان و رێزگرتن لە بنەماكانی مافی مرۆڤ.
بەرهەم ساڵح رایگەیاند کە ئەو قۆناغەی ئێستا پیایدا تێپەڕدەبن پێویستی بە پەرەپێدانی پێكهاتەی ئاسایش و چالاككردنی كاری هەواڵگریی هەیە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری، ھاوكات بە پێویستی زانیوە كە پارێزگاریی بكرێت لەو سەركەوتنانەی كە دژبە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بەدەست هاتوون.
هەروەها بەرهەم ساڵح جەختی كردووەتەوە لەسەر گرنگی بەگژداچوونەوەی تاوان لە پێناو دەستەبەركردنی ئاسایش و ئارامی بۆ تەواوی ھاووڵاتییان.
راگەیەندراوەكەی نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆمار ئاماژەی بەوەیش داوە كە لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆ، عوسمان غانمی لە میانی دیدارەكەدا، بابەتی پەرەپێدان بە كاری وەزارەتەكەی و ئامادەكردنی هێزەكان بۆ پارێزگاریكردن لە ئاسایشی هاووڵاتییان، خستووەتەڕوو.