Heman Hussein Yaseen
04 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2019
هه‌ولێر - AA
بڕیار وایه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌ركۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵح له رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێ ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌ی سه‌ركۆماری عێراق بۆ هه‌ولێر به‌شداریكردنه له كۆبوونه‌وه‌یەک کە سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێکیخستووە و هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی پەرلەمان رێواس فایق بەشدار دەبن.
هاوکات دەگوترێ کە کۆبوونەوەکەدا كه بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت، کەسی یەکەمی پارتە سیاسییەکانیش بەشداری دەکەن.