Sarmand Hameed
26 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2019
عێراق - AA
سەرکۆمار عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح داوای لێبوردنی کرد لە راسپاردنی کاندیدی هاوپەیمانی بینا، ئەسعەد عیدانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو، هاوکات ئامادەیی خۆی بۆ دەست لەکار کێشانەوە خستە بەردەم ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران.
بەرهەم ساڵح لە نامەیەکی کە ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی کردووە، رایگەیاندووە "دەبێ پۆستی سەرکۆمار دەبێ وەڵامدەری ئیرادەی گەل بێت.. بۆیە ئامادەک لەبەردەم پەرلەمانی عیراقدا دەستلەکاربکێشمەوە".
بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەشکردووە کە چەند داواکارییەکی لەبارەی گەورەترین فراکسیۆنی پێگەیشتووە کە دژ بەیەکن.
لە نامەکەیدا سەرکۆماری عێراق نووسیوویەتی: "نووسراوی ئەنجوومەنی نوێنەران سەبارەت بە گەورەترین فراکسیۆن و نووسراوی هاوپەیمانیی بینا سەبارەت بە کاندیدکردنی ئەسعەد عێدانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانم پێگەیشتووە، لەگەڵ پابەندبوونم بە دەقی دەستوور و هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە لەم رەوشە هەستیارەی کە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت و بەهۆی ئەرکی سەرکۆمار کە ناچارە پاڵپشتی لێکتێگەیشتن بکات تایبەت بە کاندیدێک بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتوو کە پێویستە بەدەم خواست و ویستی گەلەوە بچێت".
بەرهەم ساڵح راشیگەیاندووە " کاندیدی هاوپەیمانی بینا، ئەسعەد عیدانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو راناسپێرم و ئامادەیی خۆم بۆ دەستلەکارکێشانەوە دەخەمە بەر دەم ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆئەوەی ئەوان وەک نوێنەرانی گەل بڕیاری لەسەربدەن".
ئەسعەد عیدانی سێیەم کاندیدە کە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە راسپاردنی بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق رەت دەکرێتەوە، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران راسپاردنی هەریەک لە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد شەیاع سوودانی و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە حکوومەتی کاربەڕێکەر، قوسەی سوهەیل -یان بۆ پۆستی سەرۆکوەریزان رەت کردەوە.
بەهۆی بەردەوامیی خۆپیشاندانەکان لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی عێراق و لەسەر داوای مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق، عەلی سیستانی سەرەتای ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی دەستیلەکارکێشایەوە.
لە رۆژی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی-یهوه، بهپێی دهستوور پێویستبوو سەرکۆمار، بەرهەم ساڵح لە ماوەی ١٥ رۆژدا کاندیدی گەورەترین فراکسیۆن بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتوو لە ماوەی ٣٠ رۆژدا رابسپێرێت کە جگە لە رۆژانی پشوو رۆژی یەکشەممەی رابردوو ئەو وادە دەستوورییە کۆتایی هات.