Ayşe Aktaş,Hemın Othman Mohammed
31 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه له ئه‌نجامی داڕووخانی تونێلێك له‌و شوێنه‌ی له كۆریای باكوور تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی كراوه، نزیكه‌ی 200 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی یۆنهاپ، ته‌له‌ڤیزیۆنی ئاساهی ژاپۆن باسی له‌وه كردووه كه له‌و شوێنه‌ی تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریای باكوور ئه‌نجامدراوه تونێلێك داڕووخاوه كه هێشتا كاری دروستكردنی ته‌واونه‌ببوو.
له‌و رووداوه‌دا نزیكه‌ی 100 كه‌س كه‌وتونه‌ته ژێر داروپه‌ردوی رووخاوی تونێله‌كه‌وه، له‌كاتی كاره‌كانی رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌شدا دووه‌مین داڕووخان روویداوه و له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی 100 كه‌سی دیكه بوونه‌ته ژێر گڵه‌وه و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه نازانرێت تونێله‌كه‌ی چ كاتێك داڕووخاوه.