Coşkun Ergül,Hemın Othman Mohammed
31 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند ''دەروازە سنوورییەکە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە رادەستی حکوومەتی ناوەندیی عێراق کراوە. لە ئێستاوە بەدواوە هەموو ئاڵوگۆڕەکان لە دەروازەی سنووریی خابوور لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە کۆنترۆڵ دەکرێت. لە بەشی تورکیا لە خابوور کارمەندانی ئێمە و لەوبەریش لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل، کارمەندانی بەغدا بوونیان دەبێت''.
له میانی گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مان پێشكه‌شی كرد، یڵدرم بۆچوونی سه‌باره‌ت به ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند ''دەروازە سنوورییەکە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە رادەستی حکوومەتی ناوەندیی عێراق کراوە. لە ئێستاوە بەدواوە هەموو ئاڵوگۆڕەکان لە دەروازەی سنووریی خابوور لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە کۆنترۆڵ دەکرێت. لە بەشی تورکیا لە خابوور کارمەندانی ئێمە و لەوبەریش لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل، کارمەندانی بەغدا بوونیان دەبێت. به‌مه‌یش وه‌ك له سه‌ره‌تاوه گوتمان هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كان جێبهجیكران''.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "پێشتر به‌ڕێز عه‌بادی هاته ئێره، باسمان له‌و كارانه كرد له گه‌ڕانه‌وه‌یدا خێرا ده‌ستی به‌كار كرد. له ئێستادا ده‌روازه‌ی سنووری خابوور راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كراوه. رهو راگوزه‌ره له زاخۆ، دهۆك و هه‌ولێره‌وه ده‌ڕوات بۆ كه‌ركووك. له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا رێڕهویكی جیا له‌سه‌ر زوممار و ته‌له‌عفه‌ر وه‌رده‌گرین. له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا به یه‌كه‌وه ئه‌وه ده‌كه‌ین. ئه‌و راده‌ستكردنه بێ هیچ به‌ربه‌ستێك و به ئارامی و زۆر بێ كێشه ئه‌نجامدرا. به‌و شێوه‌یه‌ش كۆنترۆڵی و باجی ناشه‌رعی و خه‌رجیه كه‌سیه‌كان له‌ودیو سنووره‌وه نامێنێت، ئه‌و بارههڵگرانهمان كه ده‌چنه سنوور تا به‌غدا و به‌سره ده‌ڕۆن و بازرگانیه‌كانیان ده‌كه‌ن".