Hemin Hüseyin
27 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2018
هەولێر - AA
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، فەرحان جەوهەر رایگەیاند "سەرەتا پیرۆزبایی لە تورکیا دەکەین سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆسە دیموکراتییە، پڕۆسەیەکی جوان بوو، پیرۆزبایی لە سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەین، هیوادارین بەم هەڵبژاردنە، تورکیا زیاتر بنەماکانی دیموکراسی بچەسپێنێت".
فەرحان جەوهەر هەروەها گوتیشی: "داوا دەکەین کە هەدەپە هاوکار بێت لەگەڵ پارتی حکومڕان، بۆ ئەوەی دەستکەوتی زیاتر بۆ گەل بەدەستبهێنێت، هەروەها واز لە توندوتیژی بهێنن. ئێمە توندوتیژی بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە".
لە لایەن خۆیەوە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان، حاجی کاروان رایگەیاند "تورکیا دراوسێیەکی گەورەیە و رۆڵیکی گەورەی هەیە لەسەر ناوچەکە و هەرێمی کوردستان و دونیای ئیسلامیش، هەڵبژاردنی تورکیا هەر پەیوەست نییە بە ناوخۆی تورکیاوە، بەڵکو کاریگەری هەیە لەسەر دەورووبەری، بەتایبەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە ئێمە بە گرنگییەوە سەیری پڕۆسەکەمان کرد و وەڵامی زۆر لە پرسیارەکانی تیادابوو".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.