Sarmand Hameed
27 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف رایگەیاند کە ئەمریکا بەردەوام دوژمنی وڵاتەکەی بووە.
ئاژانسی هەواڵیی تەسنیم بڵاویکردەوە، محەمەد جەواد زەریف لەگەڵ گرووپی ویلایەت لە ئەنجوومەنی شورای وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتی عەلی لاریجانی کۆبووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف ئاماژەی بەوەکردووە کە چەند لایەنێک بابەتی دوژمندارییەتی ئێرانیان خستووەتە نێو ئەجێندای دۆناڵد ترەمپ لەوەتەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا.
محەمەد جەواد زەریف گوتی: "ویلایەتە یەکگرتووەکان لە یەکەم رۆژی شۆڕشەوە هەڵوێستێکی دوژمنکارانەی دژ بە رژێم و گەلی ئێران گرتووەتەبەر، لەم رووەوە هیچ جیاوازییەک لە نێوان کۆماری و دیموکراتەییەکاندا نییە".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.