Sarmand Hameed
26 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2018
هەولێر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سەرکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کرد به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی خۆی و پارته‌كه‌ی لە هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی توركیا.
ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی هیوای خواستووە په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا زیاتر پێشبكه‌ون له پێناو پێشخستنی ئارامی و پێشكه‌وتنی ژیانی خه‌ڵكی هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاریی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان له پێناو چاره‌سەری ئاشتیانه‌ی هه‌موو كێشه‌كان له ناوچه‌كه‌دا، ده‌كاته‌وه.
ده‌قی پیرۆزبایی نامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی
به‌ڕێز ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆكی كۆماری توركیا
به‌بۆنه‌ی سەركهوتنی بەڕێزتان بۆ سەرۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له سیسته‌مێكی تازه‌دا و سەركهوتنی پارته‌كه‌تان، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له هه‌ڵبژاردنێكی گه‌وره‌دا كه تیایدا ڕێژه‌یه‌كی زۆر بەرز له ده‌نگدەرانی توركیا به‌شدار بوون، پیرۆزبایی له ئێوه و پارته‌كه‌تان و هه‌موو پارته سەركهوتووهكانی دیكه‌ی توركیا ده‌كه‌ین.
له سەرده‌می ئێوه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆماری توركیا و هەرێمی كوردستان پێشكه‌وتنی زۆر گه‌وره‌یان به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌وه‌ش كاریگەرییه‌كی زۆر باشی هه‌بوو له‌سەر ئارامی و پێشكه‌وتنی ژیانی خه‌ڵك، نموونه‌یه‌كی زۆر گرنگیش بوو بۆ ناوچه‌كه. ئێمه وه‌ك هەرێمی كوردستان، جارێكی دیكه‌ش به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاره‌زوومه‌ندیی هه‌میشه‌ییمان بۆ درێژه‌دان به پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
جهختكردنهوهتان له گوتاری سەركهوتنتاندا له‌سەر به‌هێزتركردنی كاركردنتان له پێناو نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره جیاوازییه‌ك، مایه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌مووان پشتیوانی لێ بكه‌ن. له سەرده‌می ئێوه‌دا زۆر قهدهخهكاریی نادادپەروەرانه هه‌ڵگیران، هیوادارین ئێستاش جارێكی دیكه هه‌موو لایه‌ک له پێناو ئاشتیدا هاوكاریی بەڕێزتان بكه‌ن. حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان بەردهوام پشتیوانیی هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ چاره‌سەری ئاشتیانه‌ی هه‌موو كێشه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكوه‌زیرانی هەرێمی كوردستان