Yusuf Aydın Deniz
26 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوتەبێژی ئاک پارتی، ماهیر ئوناڵ سه‌باره‌ت به کابینەی نوێ حكوومه‌ت رایگه‌یاند "لە جیهانی کار، جیهانی کو‌لتوور و وەرزشەوە دەبێت، ئەگەری هەیە لە کەسانێک بێت کە لە دەرەوەی وڵات ژیاون".
ماهیر ئوناڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، موحه‌ڕه‌م ئینجه وه‌ك كاندید بۆ پۆستی سهركۆمار به‌ربه‌ستی سایكۆلۆجی سەدا 30 تێپه‌ڕاندووه له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا، به‌مه‌یش له ئێستادا بووه‌ته رابه‌ری سروشتی جه‌هه‌په و گوتی: "به‌ده‌ستهێنانی بڕێكی زۆر زیاتر له ده‌نگی پارته‌كه‌ی له لایه‌ن به‌ڕێز موحه‌ڕه‌م ئینجه‌وه، سه‌ركردایه‌تیی پارته‌كه‌ی له لایه‌ن كه‌مال كڵچدارئۆغڵوهوه كردووه به جێگای مشت‌ومڕ".