بەغدا
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسایی بوودجەی ساڵی 2015 دەكات و پاشان دەنگی لەسەر دەدات.
بەپێی بەیاننامەكی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كە لەبارەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوە و وێنەكی دەستی ئاژانسی ئانادۆڵو كەوتووە، لە سەرەتای دانیشتنەكە، دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایی هەمواركراوی هەڵوەشاندنەوەی یاسایی "17" بۆ ساڵی 2005 دەدرێت، كە ئەو یاسایە رێگە نادات دادوەران گوێ لە سكاڵاكاران بگرن".
هەر بەپێی ناوەڕۆكی بەیاننامەكە، دوای ئەوەش خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسایی بە ئەندامبوونی كۆماری عێراق لە پەیماننامەی پارێزگاری لە هەموو جۆرە پەنابەرانی ئاژەڵی فتڕی و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسایی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە لە پارێزگای كەركووك دەكرێت.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە، دوای ئەوانەش پڕۆژە یاسایی بوودجەی ساڵی 2015 دەخرێتە بەر گفتوگۆی پەرلەمانتاران و پاشان دەنگی لەسەر دەدرێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە دوا كۆبوونەوەی خۆی، كۆتایی بە ئامادەكارییەكانی دارێشتنەوەی رەشنووسی پڕۆژە یاسایی بوودجەی ئەم ساڵ هێنا و كە تێدا خەرجییە گشتی و كەمكردنەوەی كورتهێنانی دارایی لە بوودجە كە گەیشتووەتە نزیكەی 100 ملیار دۆلار لە ناو پڕۆژە یاساكە دانراوە.