Sangar Hamad Azeez
01 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2016
کاتژمێر 11:15 خولهكی شهوی رابردوو، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە کەمپالای پایتەختی ئۆگەندا لە رۆژهەڵاتی ئەفریقا.
ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئەنتەبە لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئۆگەندا سام کوتێسا، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکرنی ئۆگەندا داودی میگەرێکۆ، بەڕێوبەری گشتی پرۆتۆکۆل لە ئۆگەندا چارلێس سەنتۆگۆ، هەروەها وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دارایی تورکیا نیهات زەیبەکچی، باڵیۆزی تورکیا لە ئۆگەندا ئایشە سەدەف یاڤوزئاڵپ و هاوسەرەکەی ئۆسمان یاڤوزئاڵپ پێشوازی کرا.
هاوکات ئەردۆغان لەلایەن ئەمینە ئەردۆغانی هاوسەری، جێگری سەرۆکوەزیران ڤەیسی کایناک یاوەری دەکرا.