Mohammed Baqi Hussein
01 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2016
پێگه‌كانی داعش له باكووری حه‌له‌ب له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه تۆپباران كران كه له ئاماده‌كاریی ئه‌نجامدانی هێرش دژی توركیا بوون. فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی كه‌فر كهلبهین. به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له هێرشه‌كان و تۆپبارانه‌كه‌دا 14 تیرۆریستی داعش كوژراون.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا، دوێنێ چه‌ند پێگه‌یه‌كی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له باكووری شاری حه‌له‌ب ده‌ستنیشان كراون كه له ئاماده‌كاریی ئه‌نجامدانی هێرش دژی توركیا بوون.
دواتر سوپای توركیا تۆپبارانی ئه‌و پێگانه‌ی داعشی كردووه و هاوكات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیش چه‌ند هێرشێكیان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی كه‌فر كهلبهین ئه‌نجام داوه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌هێرشه‌كان و تۆپبارانه‌كه‌دا 14 تیرۆرستی داعش كوژراون و تانكێك، بینایه‌ك و سێ ئوتومبێلی رێكخراوه‌كه ته‌قێنراونه‌ته‌وه.