Barış Gündoğan,Ramal Abdullah Mahmood
30 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئێستا ئێمە لەگەڵ وڵاتانی هاوسێ ئێران، حکوومەتی ناوەندی و لایەنی سووری لە پەیوەندیداین و رامانگەیاندووە لە ئامادەباشیداین لە ئەگەری رووداوێکی نەخوازراو لەوێ. رێگە بە زۆر پێشهات نادەین لەو ناوچە نیشتەجێبوونانەی کە ئیدارەی باکووری عێراق (خستوونیەتە ناو) ئەو نەخشەیەی بە کەیفی خۆی کێشاویەتی. ئێمە دان بە گشتپرسییەکدا نانێین لە ناوچەیەکدا کە بیناکانی ناسنامە و تۆماری خانووبەرەی سوتێندرابن و ئە وکەسانەیش کە گوێڕایەڵی نەکردبن بە گوشار و توندوتیژی و رێگای نایاسایی و نادادپەروەرانە ناچار بەکۆچکردن کرابن".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتى: "وڵاتەکەمانیان پێ دابەش و بەش بەش ناکرێت. ئەوانەی هەوڵی ئەمە دەدەن باجەکەی بە قورسی دەدەن. ئێستا باجەکەی دەدەن و بەردەوامیش دەبن لە باجدانی. تا یەک تیرۆریست مابێت بەردەوامی دەدەین بە بەرەنگاربوونەوەیان. لەوە پاشەکشە ناکەین. چونکە هیچ کەسێک ماف و دەسەڵاتی ئەوەی نییە ئاسوودەیی گەلی من تێکبدات"
سەرکۆماری تورکیا گوتيشى: "ئێستا ئێمە لەگەڵ وڵاتانی هاوسێ ئێران، حکوومەتی ناوەندی و لایەنی سووری لە پەیوەندیداین و رامانگەیاندووە لە ئامادەباشیداین لە ئەگەری رووداوێکی نەخوازراو لەوێ. رێگە بە زۆر پێشهات نادەین لەو ناوچە نیشتەجێبوونانەی کە ئیدارەی باکووری عێراق (خستوونیەتە ناو) ئەو نەخشەیەی بە کەیفی خۆی کێشاویەتی. ئێمە دان بە گشتپرسییەکدا نانێین لە ناوچەیەکدا کە بیناکانی ناسنامە و تۆماری خانووبەرەی سوتێندرابن و ئە وکەسانەیش کە گوێڕایەڵی نەکردبن بە گوشار و توندوتیژی و رێگای نایاسایی و نادادپەروەرانە ناچار بەکۆچکردن کرابن".