Mustafa Keleş,Mohammed Baqi Hussein
09 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2017
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی رایگه‌یاند، نیگه‌رانه له به‌كارهێنانی توندوتیژی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی میانماره‌وه دژ بە خه‌ڵكی سڤیل له ئاراكان.
له بەیاننامەیەکدا هالی رایگه‌یاند، دۆخی هه‌رێمی ئاراكان تا دێت خراپتر ده‌بێت و تا ئێستا 270 هه‌زار كه‌س په‌نایان بۆ به‌نگلادش بردووه و ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ش له‌سه‌ر سنووری ئه‌و وڵاته له چاوه‌ڕوانیدان.
هالی وهبیریهێناوهتهوه كه پێشتریش له‌وباره‌وه هۆشدارییان داوه و رایگەیاندووە "ئه‌مریكا زۆر نیگه‌رانه له هێرشه‌كان دژ به خه‌ڵكی سڤیل و له‌وباره‌وه راپۆرتی به‌ده‌ستگه‌یشتووه. ئه‌مریكا بانگه‌واز ده‌كات له هێزه ئه‌منییه‌كانی میانمار كه لهئۆپهراسیۆنهكانیاندا خه‌ڵكی سڤیل بپارێزن. په‌لاماردانی خه‌ڵكی سڤیل ته‌نها توندوتیژییه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن و زیان به هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت".