Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
06 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای پێشكه‌شكردنی وتارێك له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی ئه‌مریكا-یه‌په‌گه‌وه گوتی: "وه‌ك چۆن ناكرێت ئه‌مانه قبووڵ بكه‌ین، دۆخێكی له‌م جۆره له‌سه‌ر سنوور كێشه‌ی جددیی لێده‌كه‌وێته‌وه".
سەرکۆماری توركیا له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر ئێرانیشه‌وه گوتی: "ئێمە سزاکان بە درووست نازانین، چونکە بە بڕوای ئێمە ئەم سزایانە هەنگاوگەلێکن بە مەبەستی تێکدانی هاوسەنگیی جیهان. ئه‌مانه پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دیپلۆماسین. نامانه‌وێت له جیهانێكی ئیمپریالدا بژین".