Bekir Aydoğan
31 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2022
هەولێر - AA
وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان، ئایدن مەعروف رایگەیاند، دژی کەمکردنەوەی کۆتان کە بۆ پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان لە پەرلەمانی کوردستان تەرخان کراوە.
ئایدن مەعروف لە هەولێر لەگەڵ نوێنەری پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆتاکان کۆبووەوە.
وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان، ئایدن مەعروف دوای كۆبوونەوەكە لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، بەفەرمی پێشنیازەكانی تایبەت بە هەڵبژاردن و بەتایبەتی کۆتا دەخەنە بەردەم سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
ئایدن مەعروف راشیگهیاند، پێشنیاز دەکەن کۆتای كهمینهکان لە پەرلەمان لە ١١ کۆتاوە زیاد بکرێت بۆ ٢٠ کۆتا.
وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان، ئایدن مەعروف بە وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە لە ماوەی رابردوودا، دەستێوەردان و گفتوگۆ لەنێوان هەندێک لایەنی سیاسیدا هەبووە سەبارەت بە کەمکردنەوەی پشکەکە، دەریخست کە دژی هەوڵەکانی کەمکردنەوەی کۆتان.