Zana Natık Kerem
27 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2017
ریاز ــ AA
هاوپەیمانییەتی ئیسلامی سەربازی بۆ بەرنگاربوونەوەی تیرۆر كە لە میانی پێنج ساڵی رابردوودا، بە هۆی هێرشە تیرۆریستییەكان، ٢٠٠ هەزار كەس بوونەتە قوربانی، هەروەها زیانە داراییەكانی ئەو هێرشانە گەیشتووەتە ٣٤٨ ملیار دۆلار.
لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە هاوپەیمانییەتی ئیسلامی سەربازی بۆ بەرنگاربوونەوەی تیرۆر لە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردووەتەوە، داتا و ئاماری پێنج ساڵی رابردووی قوربانیان و زیانە داراییەكانی هێرشە تیرۆریستییەكانی بڵاوكردەوە.
لەمبارەیەوە هاوپەیمانیەتییەكە روونی كردەوە كە لە میانی پێنج ساڵی رابردوودا، بە هۆی هێرشە تیرۆریستییەكان، ٢٠٠ هەزار كەس بوونەتە قوربانی.
هاوپەیمانییەتی ئیسلامی سەربازی بۆ بەرنگاربوونەوەی تیرۆر ئاماژەی بەوەداوە كە سەدا ٧٣ی ئەو قوربانیانە لە پێنج وڵاتی ئیسلامی بوون بێ ئەوەی ناوی ئەو وڵاتانە ئاشكرا بكات.
هاوپەیمانییەتییەكە روونشی كردووەتەوە كە زیانە داراییەكانی هێرشە تیرۆریستییەكانی پێنج ساڵی رابردوودا، گەیشتووەتە ٣٤٨ ملیار دۆلار.