بەرز ڕاگرتنی شەوی قەدر لە مزگەوتەکانی شاری سلێمانی

Arbil
سلێمانی - AA
بۆ بەرز ڕاگرتنی شەوی قەدر، نوێژخوێنانی شاری سلێمانی بە گەورە و بچووک و ژن و پیاوەوە ڕوویان لە مزگەوتەکان کرد و، هەتا کاتی پارشێو لە مزگەوتەکاندا سەرقاڵی پەرستش و نزاکردن بوون.
جیاواز لە شەوەکانی دیکەی مانگی ڕەمەزان و کۆتا دە شەوی مانگەکە، هاووڵاتیان لە شەوی ٢٧ی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا گەرموگوڕتر ڕوویان لە مزگەوتەکان کرد.
هاووڵاتیان لە دوای بەربانگ بە لێشاو ڕوویان لە مزگەوتەکان کرد، بە شێوەیەک لە کاتەکانی دەستپێکی تەراویحدا زۆرینەی مزگەوتەکان پڕ بوون و، بە ئەستەم جێی هەموو نوێژخوێنان بووەوە.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو لەم شەوە پیرۆزەدا چەند مزگەوتێکی شاری سلێمانی بەسەر کردەوە و، دیمەنی ئاوەدانی مزگەوتەکانی وێنە گرت.
لە کاتی نزاکردنی بە کۆمەڵدا نزا بۆ غەززە و فەڵەستین کرا و، موسڵمانان بە دڵی گەرم و یەک دەنگ ئامینیان بۆ ئەو نزایانە دەکرد کە مامۆستایانی پێشنوێژ خوێن دەیانکرد.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن