ئامادەکاری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی بۆ پێشوازی کردن لە جەژنی ڕەمەزان
وەک نەریتێک هاووڵاتیان لە پاڵ ئامادەکردنی شیرینی و نوقڵ و خوانی تایبەت بۆ جەژنەکان، جلوبەرگی نوێش بۆ خۆیان و بەتیابەتیش بۆ منداڵانیان دەکڕن و، ماڵەکانیان دەڕازێننەوە.

Arbil
سلێمانی – AA
لە شاری سلێمانی هاووڵاتیان بە گەرمی ئامادەکاری دەکەن بۆ پێشوازی کردن لە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.
سەرەڕای ئەوەی ساڵانێکە کێشەی دواکەوتنی مووچە بەرۆکی فەرمانبەرانی هەرێمی گرتووە، کە ئەوەیش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بازاڕ هەیە، بەڵام هاووڵاتیان هەردەم بە جۆشوخرۆشەوە ئامادەکاری دەکەن بۆ پێشوازی کردن لە جەژن و بۆنە ئاینییەکان.
بازاڕەکانی سلێمانی قەرەباڵغییەکی زۆری پێوە دیارە و، بازاڕەکان بە شەو و ڕۆژ کراوەن.
هاووڵاتیان قەرەباڵغی بازاڕەکان بە بەرەکەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەزانن و، گشت چین و توێژەکان ڕوو لە بازاڕ و مۆڵەکان دەکەن بۆ ئامادەکارییەکانی جەژن.
وەک نەریتێک هاووڵاتیان لە پاڵ ئامادەکردنی شیرینی و نوقڵ و خوانی تایبەت بۆ جەژنەکان، جلوبەرگی نوێش بۆ خۆیان و بەتیابەتیش بۆ منداڵانیان دەکڕن و، ماڵەکانیان دەڕازێننەوە.
هاوکات بازاڕی جلوبەرگ بەتایبەتی جلوبەرگی کوردی گەرمە و، دروومانەکان بەرناکەون.
شایەنی باسە جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ کەوتە مانگی ڕەمەزان، ئەوەیش بازاڕەکانی هێندەی دیکە قەرەباڵغ کردووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن