پاریس
بڕیارە لە ٢ ی تشرینی دووەمدا دادگای پاریس بڕیاری خۆی لەبارەی جیابوونەوەی ئەو خێزانە ھاوڕەگەزبازە بدات.
ئەو دوو ھاوڕەگەزبازە لە ساڵی ٢٠١١ دا لە ئەمریکا بوونە ھاوسەر، دوای گەڕانەوەیان بۆ فەرەنسا و لەگەڵ رێگەدان بە ھاوسەرگیریی ھاوڕەگەزبازی لە فەرەنسا لە ھاوینی ئەمساڵدا ھاوسەرگیریی خۆیان بەڕەسمی تۆمار کرد.
ژنانی ھاوڕەگەزباز بۆ ئەوەی دووبارە بتوانن ھاوسەرگیری ئەنجام بدەن، دەبێت بە شێوەیەکی ئاسایی و وەک دوو ھاوڕێ لێکجیا ببنەوە.
دەرکردنی یاسای ڕێگەدان بە ھاوسەرگیری لە نێوان ھاوڕەگەزان لە فەرەنسا، بووە جێی رەخنەی توندی پارتە راستڕەو و کۆنەپارێزەکان و کەنیسەکانی ئەو وڵاتە، دادگای دەستوریی ئەو وڵاتەیش تانەیەکی ئۆپۆزسیۆنی دژی ئەو یاسایە رەت کردەوە کە تێیدا ڕێگە بەو ھاوسەرانەش دەدات منداڵیان ھەبێ.