پاریس
ئایرۆ لەو سەردانەیدا ھەوڵ دەدا بەرپرسانی روسی قایل بکا بۆ ئازادکردنی ئەندامانی گرینپیس، کە ژمارەیەک ھاوڵاتیی فەرەنسیشیان لەناودایە و بەتۆمەتی زیانگەیاندن بەکەشتیەک کە خۆپیشاندانیان تێدا ئەنجام داوە، داوا دەکرێ حەوت ساڵ زیندانییان بەسەردا بسەپێنرێ.
رێکخراوی گرینپیس لە نامەیەکدا بۆ سەرکۆماری فەرەنسا فرانسوا ئۆلاند، داوای کردبوو فەرەنسا ھەموو ھەوڵی خۆی بخاتەگەڕ بۆ ئازادکردنی ئەندامانی رێکخراوەکە.
جان مارک ئایرۆ رۆژی پێنجشەممە و ھەینی لەگەڵ ڤێلادێمیر پوتینی سەرۆکی روسیا و دیمیتری میدیڤیدیڤی سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە.