دیمەشق
قەدری جەمیل جێگری سەرۆکوەزیرانی سوریا بۆ کاروباری ئابووری لەلایەن بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریاوە بەتۆمەتی بەبێ عوزر نەچوونە سەر کار لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
بە گوێرەی ھەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی سوریا سانا، قەدری جەمیل جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابووری لەلایەن بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریاوە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.
ئەسەد بەتۆمەتی نەچوونە سەرکار بەبێ عوزر و رانەپەڕاندنی ئەرکەکانی و ئەنجامدانی دیدار و چاوپێکەوتن لە دەرەوەی وڵات بەبێ رێکەوتنی پێشوەخت لەگەڵ حکومەت، ناوبراوی دوور خستۆتەوە.