Derya Gülnaz Özcan
29 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2023
ئەسینا – AA
یۆنان بڕیاریداوە سیستەمی مووشەکیی جۆری "Spike NLOS" لە ئیسرائیل بکڕێت.
دوای کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی یۆنان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، كیریاكۆس میتسۆتاكیس راگەیەندراوێک بڵاو کرایەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی لە کۆبوونەوەکەدا، بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستی سوپای یۆنان رەزامەندی دەربڕدراوە لەسەر کڕینی سیستەمی مووشەکیی جۆری "Spike NLOS" و زانیاری دراوە لەبارەی بەرنامەکانی دیکەی خۆ پڕچەککردن.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی کۆچ و سووتانی دارستانەکان تاوتوێ کراوە.
میدیاکانی یۆنان چەند مانگێک لەمەوبەر بڵاویان کردبوویەوە کە دیدار و کۆبوونەوەی جیددی لەنێوان یۆنان و ئیسرائیل ئەنجام دراون بۆ کڕینی سیستەمی مووشەکیی جۆری "Spike NLOS".