Erbil Başay
30 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2023
بەرلین - AA
شای بەریتانیا، چارلزی سێیەم دوای هاتنی بۆسەر تەختی پاشایەتی لە میانی یەکەم سەردانی خۆیدا بۆ دەرەوەی وڵات، گەیشتە ئەڵمانیا.
٢١ تۆپ لە فڕۆکەخانەی بەرلین-براندنبێرگ بۆ شا چارلز تەقێندرا کە بەسەردانێکی فەرمی لەگەڵ کامێلای هاوسەری گەیشتە ئەڵمانیا.
شا چارلز و کامێلا-ی هاوسەری دواتر بە ئۆتۆمبێلی تایبەت گەیەندرانە دەروازەی مێژوویی براندنبێرگ ناوەڕاستی شاری بەرلین و لەوێ لەلایەن سەرکۆماری ئەڵمانیا، فرانک ڤالتەر شتاینمایەر و ئەلکن بودنبێندەر-ی هاوسەری پێشوازییان لێکرا.
لە گۆڕەپانی پاریسەر بەردەم دەروازەی مێژوویی براندنبێرگ، رێورەسمێکی سەربازیی رێکرخرا.
سەدان کەس بە مەبەستی بینینی رێورەسمەکە لە گۆڕەپانەکەدا ئامادەبوون کە تیایدا رێوشوێنی ئەمنیی توند گیرابووە بەر.
دوای رێورەسمەکە، چارلز و شتاینمایەر چوونە لای ئەو کەسانەی کە لە گۆڕەپانەکە ئامادەبوون و تەوقە و گفتوگۆیان لەگەڵدا کردن.
شای بەریتانیا، چارلزی سێیەم بۆ بەشداریکردن لە ئێوارە خوانێک لەگەڵ سەرکۆماری ئەڵمانیا، فرانک ڤالتەر شتاینمایەر چووە کۆشکی سەرۆکایەتی.
شا چارلز لە میانی سەردانە سێ رۆژییەکەیدا، ئەمڕۆ لە پەرلەمانی ئەڵمانیا گوتارێک پێشکەش دەکات و دواتر لە ویلایەتی براندنبێرگ سەردانی گوندی ئێکۆلۆجیکی "برۆدۆوین" دەکات.
شای بەریتانیا رۆژی هەینی ٣١ی ئادار دەچێتە شاری هامبۆرگ و لەوێ سەردانی قوتابخانەیەکی سەرەتایی دەکات.