Mert Davut,Ömer Aşur Çuhadar
20 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2025
ئەنقەرە ــ AA
ھەناردەی تورکیا بۆ ھەریەک لە ئازەربایجان، کازاخستان، تورکمانستان، ئۆزبەکستان و قرغیزستان لە ساڵی ٢٠٢٤ ئاستێکی پێوانەی تۆمارکردووە، بەو پێیەی بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ دوو ھێندە زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١١ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار.
بەپێی ئەو داتانەی کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە دەستەی ئاماری تورکیا کۆی کردوونەتەوە، دەرکەوتووە کە بازرگانیی تورکیا لەگەڵ کۆمارەکانی تورکیا لەنێوان ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢٤، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لەوبارەیەوە ھەناردەی تورکیا بۆ ھەریەک لە ئازەربایجان، کازاخستان، تورکمانستان، ئۆزبەکستان و قرغیزستان لە ساڵی ٢٠٢٠دا، گەیشتووەتە پێنج ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار لە ساڵی ٢٠٢١دا زیادی کردووە و گەیشتووەتە حەوت ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار، بەھەمان شێوە لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیادی کردووە و گەیشتووەتە ھەشت ملیار دۆلار و لە ساڵی ٢٠٢٣دا، گەیشتووەتە نۆ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار.
ھەر بەپێی داتاکان، ھەناردەی تورکیا بۆ ھەریەک لە ئازەربایجان، کازاخستان، تورکمانستان، ئۆزبەکستان و قرغیزستان لە ساڵی ٢٠٢٤ ئاستێکی پێوانەی تۆمارکردووە، بەو پێیەی بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ دوو ھێندە زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١١ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار
لە ساڵی ڕابردوودا، زۆرترین ھەناردەی تورکیا بۆ کازاخستان بووە کە بڕەکەی گەیشتووەتە سێ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار.
پاشان ئازەربایجان بە پلەی دووەم دێت بە بڕی سێ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار دوای ئەویش ئۆزبەکستان بە پلەی سێیەم دێت کە بڕەکەی گەیشتووەتە دوو ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار و دواتر قرغیزستان بە پلەی چوارەم دێت کە بڕەکەی گەیشتووەتە یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار و لە کۆتاییدا تورکمانستان ھاتووە بە بڕی یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار.
کۆمارەکانی تورکیا دەستەواژەیەکە بە ھەریەک لە وڵاتانی ئازەربایجان، کازاخستان، تورکمانستان، ئۆزبەکستان و قرغیزستان دراوە کە سەر بە جیھانی تورکیان.